دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو سەبری ئیبراهیم
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبری ئیبراهیم) دڵگران و نیگەران بووم.
خاتوو سەبری لەخانەوادەیەکی تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای ڕزگاری کوردستان بوو، و کچی شەهید (برایم مەلا سەمەد هیرانی) و خوشکی شەهیدی سەرکردە (حەوێز هیرانی)ە، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!