قەدەرم وابوو ؟!
خەتای من چی بوو قەدەرم وابوو
هەر ڕێ ی پڕنەحسی هێنامە پێشێ
ئەو وتی دەبێ ڕێ ی تۆ هەر وابێ
هەتا هەی دەبێ هەر دڵت بێشێ؟!
تۆ کەقەت ئەشک و خەمت نەدیوە
ژیان ئازاری دڵتی نەداوە
بەئەشک و خەمی من پێ مەکەنە
خۆ خۆم قەدەری خۆم دانەناوە؟!
تۆ هیچ مانگێکی پڕ لەتریفەو
چۆڕاوگەی عیشقت لێ نەکوژراوە
هەرگیز ئەم دڵەت وەک ئەو دڵەی من
کڵپەی ناسۆری تیا هەڵنەستاوە؟!
کاتژمێری ژیان لەلای تۆ جۆرێ و
لای منیش جۆرێ دەسوڕێتەوە
لە لای تۆ چرکە گوڵ بژێر دەکا
لای منیش دڕک هەڵدەگرێتەوە؟!
فاتح بێ لان[1]