کەری قوڕبەسەر...؟!
بارێکی قورسی ناوە لەکەرێ
وەختەلەژێریا کەر چاوی دەرێ
ملی ناوەبەهەورازێکی وا
مەگەر هەر تەنیا تاقەتی دا خوا
ئەویش داویەتیە بەرنووکە نێزە
دەڵێ هەزار تف لەکەرە دێزە
بارێکی ئاوای پێ سەرناکەوێ
هێشتا ئالیک و جۆشی لێم دەوێ
خۆی وەک کەرەکە ناتوانێ ڕێکا
سەڵت و دەست بەتاڵ بڕوابەڕێگا
ڕۆژی چەندین جار دەیخاتە ژێر بار
بێ ویژدانترە لە دوپشک و مار
جار جارە خۆشی سوار دەبێ سەر بار
سەرو گوێلاکی دەداتەبەر دار
کەر بەهیلاک و ماندوو نازانێ
خەمی خۆیەتی لەڕێ ناتوانێ
ناڵێ چارەکی ئەم کەرەم باربێ
دەبێ چۆن پشتم لەژێریا خوار بێ
ناڵێ گوناهە کەری قوڕ بەسەر
چ بکا ئەویش وا خوا کردۆتیە کەر
خەفەتی ئەوەش دەخۆم لەم کاکە
لێ ی بپرسە خۆی پێ پیاوی چاکە
ڕەنگە ئێستاکە بچمە لای بێژێ
ئەوەتای هەمە لێم نەچووە نوێژێ..؟!
فاتح بێ لان[1]