ئەرێیی چاکی دار بەڕووییه
لە گوندی ئاکۆیانی ڕواندزێ: عومەر ناوێک، پیاوچاک بووە، دوای مردنی بەڕوویان لەسەر گۆڕ و گڵکۆیەکەی چاندووە، بووە بەچاک و مەزار و زیارەتگا و پیر، لە ناوچەکە بە چاکی(دار بەڕوو) ناوی دەرکردووە، بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بڕوادار و لە خواترس و جێگای متمانە دەوترێت: ئەرێی چاکی دار بەڕوییە.[1]