هێسترێ سەرانەییان
گوندی سەران لە ڕوانزێ دوو ئیدیۆمی لەسەر هەیە، یەکێکیان ئه و ئیدیۆمەیە کە دەڵێت: هێسترێ سەرانەییان، خەڵکی ئه و گوندە زۆر بایەخیان بە کورتان و جلوجۆڕ و گوڵینگەی ڕەنگاوڕەنگ و مۆری و مێرووی جوانیان تێخستووە و سەرنجی خەڵکی بەڵای هێسترەکە ڕاکێشاوە، ئینجا ئەگەر لە ڕواندز و دەوروبەری شمەک و کەل وپەلی جوان ببینن یان ئافرەت و ژنی شیک پۆشن و جوان و ڕازاوە ببینن دەوترێت: هێسترێ سەرانەییانە، لە ووراتی کۆیەش دەوترێت: ئێسترێ ماچەیە.[1]