دەقی پرسەنامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]