[1]بوکی وەرتیانە
خەڵکی وەرتێ کیژ و کوڕیان پاک و خاوێنن و حەز بە دڵتەڕی و شیکی و پۆشتەوپەرداخی دەکەن، دەوترێت کە کچەکانیان مێردی دەکەن زۆر خۆیان بۆ مێردەکانیان ڕێک دەخەن و پاک وخاوێنن و ڕۆژێ دوو بۆ سێجار خۆیان دەشۆن، ئینجا ئەگەر کەسێک زۆر دڵی تەڕ بێت پێی دەوترێت: بوکی وەرتیانە.