ناو: موحسین
نازناو: موحسین ئاوارە
ساڵی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1951 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
لە ساڵی 1969 یەکەم شیعری بەناوی سروودی پێشمەرگە لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی عێراق خوێندۆتەوە، کە ئەو کات پێشمەرگە بووە.
لە ساڵی 1972 بووە بە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر.
لە ساڵی 1974 بووە بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکای نووسەرانی کورد لقی هەولێر.
لە ساڵی 1992 تا 1996 جێگری سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بووە.
لە ساڵی 1996 تا 2004 ڕاوێژکار بووە لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی 2006 تا 2011 بەرپرسی بنکەی ئەدەبی و ڕوناکبیری گەلاوێژ بووە لە هەولێر.
للە ساڵی 2010 جارێکی تر بووەتەوە بە جێگری سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر.
لە ساڵی 1999 ەوە ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، هەروەها ئەندامی فیدراسۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
$بەرهەمەکانی$
جگە لە بەرهەمە بڵاوکراوەکانی شیعر ئەدەبی هەمەجۆر لە گۆفار و ڕۆژنامەکان ئەم کتێبانەشی چاپکراوە:
1- شەوارە - دیوانە شیعر 1978
2- چۆڕاوگە - دیوانە شیعر 1983
3- دەچنە ڕێواسان - دیوانە شیعر 1984
4- گوڵە یاقوتییەکان - دیوانە شیعر 2000
5- گوڵناز - دیوانە شیعر 2003
6- لە ژێر ساباتی شیعردا - توێژینەوەی ئەدەبی 2006
7- لە کیشوەری جوانەکاندا - دیوانە شیعر 2008
8- نازی تاوس و ئاورینگی قوڵینگ - دیوانە شیعر 2008
9- خەڵات - نامیلکەی شیعر بۆ منداڵان 2011
10- لە باخەڵی باخدا - دیوانە شیعر 2012
11- سێوێک بۆ هەڵدان.. دەستێک بۆ گرتنەوە - دیوانە شیعر 2012
12- کارێزە مەرجان - کۆبەندی شیعر بەشی یەکەم و دووەم 2014
13- لە خونچەی دەم تەنگەوە تا گوڵێکی لێو پەڕ - دیوانە شیعر 2018
14- عەترێکە و لە نەوەی گوڵخانە - دیوانە شیعر 2019
15- سەفەرێکی تر بە نێو مەملەکەتی شیعردا - توێژینەوەی ئەدەبی 2019
16- ئەمڕۆ ساتمەم کرد بە سەر دوێنێ داکەوتم - بیرەوەری 2020
⚠️ وەک ڕێزلێنان لە ماندوبوونی و بەرهەمەکانی تا ئێستا (28)جار بە پێشکەش کردنی بڕوانامەی نووسراو یان ئاڕمی هەمەچەشن لە بۆنەی تایبەت و گشتی ڕێزلێنانی لێنراوە لە نێو وڵات و دەرەوەی وڵات.[1]