لە شاری #کەرکووک#ی باشووری کوردستان، لە بارەگەی ڕیکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) بە ڕێکخستنی مەرسیمێک یادی پانزەهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڤیان #سۆران# (لەیلا والی حسێن) فەرماندەی یەژاستار بەرزڕاگیرا. لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی شاری کەرکووک ئامادەبوون و هەروەها دایکانی ئاشتی ئامادەی مەراسیمەکە بوون. سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە ڕوحی پاکی شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر ژیاننامەی شەهید (ڤیان سۆران) بۆ ئامادەبووان خویندرایەوە. ژیاننامەی شەهید (ڤیان سۆران)، لەلایەن زێرینە تاجەدین ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان خوێندرایەوەو ڕایگەیاند: فەرماندەی یەژاستار ڤیان سۆران (لەیلا والی حەسەن) لە ساڵی 2006دا لە حەفتانین لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی 15ی شوبات ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە بڕیاربوون، ئیرادە، ورەی تێکۆشان، ئەوینداری بۆ ئازادیی وەک میراتێک بۆ هەموو ژنان بە جێهێشت. پاش تەواوبوونی خوێندنەوەی ژیاننامەی شەهید (ڤیان سۆران)، زێرینە تاجەدین دەستی بەخوێندەوەی نامەی شەهید ڤیان کرد، پاشان بەڵگە فیلمێکی دۆکیومەنتەری لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان سۆران پێشکەش کرا. پاش تەواوبوونی بەڵگە فیلمەکە، بە وتنەوەی دروشمی (شەهید نامرن، شەهید نامرن) کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.[1]