پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین لە ناوچەی پەیاسی #ئامەد# و دەستگیریان کرد. لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی یاڵچین هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.
یاڵچین بۆ لقی تەمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترایەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر قەدەغەبوو.[1]