خەیاڵ خۆشی؟!
پیرەمێردێک هات لام دانیشت
دوای ماوەیەک قسەو گوفتار
ڕووی دەمی تێ کردم و وتی:
پرسیارێک مامۆستای هوشیار؟!
ئەرێ خەیاڵ خۆشی چی یە
گوێ بیستی دەبم جارو بار
زۆرێک بەکاری دەهێنن
خەڵکی ؛ بەتایبەت هەرزەکار؟!
وتم ئێ خاڵە ئاسانە
ماڵت ئاوابێ هەزار جار
چاو بنوقێن وا بزانە
سوار ئەسپیت و دەڕۆی بەغار؟!
وتی حەیف گاڵتە دەکەی
بەپیرێکی وەک من هەژار
وەڵامەکەت نەدامەوە و
لێرە کردمت بە ئەسپ سوار؟!
وتم ئای خاڵە گاڵتەی چی
من خەجاڵەتم و شەرمەزار
حاڵی نەبووی باحاڵیت کەم
وەڵامێ بۆ هەمان پرسیار؟!
خەیاڵ خۆشی ئەوەیە کە
هاوین ببینی بە بەهار
هەرچی دڕک و داڵێک هەیە
لێت ببێتە گوڵ و گوڵزار؟!
فاتح بێ لان[1]