دەنگ بدەن بەپەپوولە کاندیدی ژمارە -1- ؟!
من پەپوولەم کاندیدی ژمارە (1) ی پاکیم
خۆم کاندید کردووە
لەسەر لیستی حیزبی هەمیشە سروشت و جوانی
بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی
ژیان لەناو بەرائەتدا
لەپارێزگای گوڵستان وباخچەکان
لە بازنەی ژمارە (100) ی تەنیا عیشق
داوکارم لە تەواوی پەپوولەکانی هاوڕێم و
تەواوی چۆلەکەو کەناری و بولبول و قومری و
سەرجەم عاشق و مەست و حەیرانەکانی تر
لەچوار چێوەی
ئەم بازنەیەمتمانەی خۆتانم
پێ ببەخشن
دڵنیاتان دەکەم
کەنوێنەری ڕاستەقینەتان دەبم و...
بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خزمەتتان دەکەم
ئامانجی سەرەکی من
بینا کردنی جوانی و پێکەوە ژیانە
نەک بینا کردنی گیرفان و بەرژەوەندی تایبەتی
چونکە وەک هەمووتان دەزانن
ئێمە ئەهلی سروشتین و...
خودای گەورە گیرفان و...
گیرفانداری پێ نەداوین
لەمەدا زیاد لەهەموو مەخڵوقاتێکی تر
ئێمە سوپاس گوزاری خوداین
خۆشتان دەزانن
ئێمە لەتاکترین ئەو مەخڵوقاتانەشین
کە شتێکیشمان نیە بەناوی فەرهەنگی درۆ
لەمەشا دیسان ئێمە هەر سوپاس گوزاری خوداین..؟!
چونکە هەر گیز درۆ لەگەڵ یەکتر ناکەین..؟!
فاتح بێ لان[1]