دەقی نامەکە:
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی بەڕێز #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# چووە ناو 24هەمین ساڵییەوە. پیلانگێڕییەکە لە ساڵی 1999 لە نایرۆبی پایتەختی کینیا بە دەستگیرکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدرا. دەیانویست بەم پیلانگێڕییە پڕۆژەی بزووتنەوەی کورد و هێڵی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکبشکێنن.
مەرجەکانی گۆشەگیریی توند کە بۆ ماوەی 23 ساڵە بەسەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مەدەنەی، سیاسی، یاسای ئابوری، کۆمەڵایەتی و کەلتوریە.
سەبارەت بە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) دەبوایە هەر سێ مانگ جارێک سەردانی زیندانی ئیمرالی بکات و ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێز ئۆجەلان بڵاوبکاتەوە، بەڵام نەیکرد زانراوە کە دوایین سەردانی سی پی تی چەند ساڵێک پێش ئێستا بە سەرپەرشتی دەسەڵاتدارانی تورکیا بووە. لەوەش زیاتر ئەو ڕاپۆرتەی کە سی پی تی ئامادەی کردووە نەگەیشتۆتە ئاستی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و فشار لەسەر بەڕێز ئۆجالان لە زیندانی تاکەکەسیدا. ئەمە ئەوە دەردەخات کە سی پی تی بە باشی ئەرکی مرۆیی و یاسایی خۆی جێبەجێ ناکات.
پارێزەران چەندین جار داوایان لە داواکاری گشتیی بورسا کردووە کە لەگەڵ موەکیلەکەیان کۆببنەوە، بەڵام هەموو داواکارییەکانیان ڕەتکراونەتەوە. ئۆجەلان لە 27ی تشرینی دووەمی 2011ەوە ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ پارێزەر و خێزانەکەی کۆببێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، فشاری قورسی لەسەر دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە 2 هەزار و 117 داواکاری چاوپێکەوتن، هەزار و 654 داواکاری ڕەتکراونەتەوە. لە ساڵی 1999 تا 2021 هەزار و 741 داواکاریان پێشکەش کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان. هەرچەندە دادگاکانی تورکیا هەزار و 303 داواکاریان ڕەتکردۆتەوە و 438 داواکارییان پەسەندکردووە. هەروەها خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان 376 داواکاریان پێشکەش کرد بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد و 25 داواکاری پەسندکران و 351 داواکارییش ڕەتکرانەوە.
دوایین دیدار لەگەڵ ئۆجالان بە تەلەفۆن بوو کە لە نێوان 20 بۆ 25 خولەک درێژەی هەبوو. ئەمە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی بووە و 81 داواکاری پارێزەران بۆ قسەکردن لەگەڵ موەکیلەکەیان ڕەتکراوەتەوە.
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دیلی جەنگە. بەپێی ماددەی 4ی پەیماننامەی جنێف، سیاسەتی پیلانبۆداڕێژراوی گۆشەگیریی کە کۆماری تورکیا بەسەر ئۆجالاندا دەسەپێنێت، دژی پەیماننامەی جنێف 3 و یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی و هەروەها ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە کە بەپێی بەپێی ئەو یاسا و بڕیارانە دەبێت ڕێز لە دیلەکان بگیرێت و لە پەیوەندی دەرەکی بێبەش نەکرێن، بەتایبەتی لەگەڵ پارێزەران و خێزانەکانیان.
بانگی ئێمە بۆ ئەوەیە کە بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و مرۆیی و یاساییەکان جێبەجێ بکەن و بێدەنگیی خۆیان لە دژی دەوڵەتی تورک بشکێنن کە لە کەسایەتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا کەرامەتی گەلی کورد دەشکێنرێت و هاوکاریش بن لە هەڵگرتنی گۆشەگیریی و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!