دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لەدژی گۆشەگیری پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی هەموو شەهیدانمان کە بە هەنگاوی ' ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە هەوت ساڵ تاوەکو هەفتا ساڵ لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوون بە بازنەیەک لە ئاگر و وڵامی پێویستیان بە پیلانگێڕان دایەوە و 23 ساڵە لەسەر ئەم هێڵە خەبات دەکەن، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادیان دەکەینەوە.
عەقڵیەتی ئیتحاد و تەرەقی و ڕژێمی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد، لە شوباتی 1925ەوە لەسەر سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوەیەکی قورس و سیستماتیک بنیاتنراوە. ئەم سیاستەی ڕەتکردن و لەناوبردنە پلانی شارک ئیسلاحاتەوە بگرن، لە زحر کۆمەڵکوژیدا لەسەر گەلی کورد، بە شێوەی هێرشی قڕکردنی فراوان بەردەوامە. بەڵام هەستانەوەی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخستنی ئازادی لە شێوەی #پەکەکە#، وایکرد کە مێژووی تاڵی گەلی کورد پێچەوانە ببێتەوە.
تێکۆشانی داستانی ڕێبەر ئاپۆ لە گەمارۆی قڕکردنی سەر کورد و لەژێر چەقۆی قڕکردندا ڕێگری لێکردووە. بەڵام هێزە هەژمانگەرا نێودەوڵەتیەکان بە بێستاتوبون، بێناسنامەبوون، تواندنەوە و قڕکردنی گەلی کورد بە ڕەوا دەبینن و پاسەوانی بۆ هێزە داگیرکەرەکانی وەک دەوڵەتی تورک دەکەن، هیچ کاتێک ژیانەوەی نەتەوەیی گەلی کورد و شەڕی ڕزگاریان قبوڵ نەکرد، لە ئاستی جیهانیدا پیلانگێڕی 15ی شوباتی 1999دا ڕێکخرا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 لە ئاستێکی بەرزدا هێرشی قڕکەری سەر گەلی کوردە، وەک ؛ڕۆژی ڕەش' و ' ڕۆژی قڕکردنی کورد؛ لەقەڵەمدراوە، لە بیرو هۆشی گەلەکەماندا جێی خۆی گرتووە، بووەتە هۆکاری قین و تۆڕەییەکی گەورە و هیچ کاتێک قبوڵ ناکرێت.
لەم بارودۆخەدا کە ئیرادەی هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بەرگری بکات، ڕێبەر ئاپۆ 23 ساڵە هەڵویستێکی بێوێنە و مێژووی مرۆڤی پیشانداوە. ئەم بەرخۆدانە داستانیەی ڕێبەر ئاپۆ و پێشبینیەکانی، پیلانگێڕی پووچەڵ کردەوە. گەلەکەمان و تەڤگەرمان کە بەرخۆدان و هەڵوێستی ڕێبەرتیمان لە ئایدۆلۆژی تاوەکو پارادیگامە، جێگەی سوودوەرگرتنە لەسەر هێڵی ئاپۆیی تێکۆشاوە و خۆزگەکانی پیلانگێڕانی لە گەرۆی ئەواندا هێشتووەتەوە. لەم 23 ساڵی ڕابردوودا بە تەنها پیلانگێڕی گەمارۆدراوە، هێڵی ئاپۆیی کە ئامانجی پیلانگێڕانە زیاتر ئاشکرا و تیژ بووە، بڕیارداری و سووربوون لەسەر تێکۆشانی میلیتانی ئاپۆیی گەورەتر بووە، دڵسۆزی گەلی کورد بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لە ئاستێکی زۆر گەورەدایە و تەڤگەری ئاپۆیی لە بەهێزترین سەردەمی خۆیدایەتی.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەم قۆناغەی دواییدا قاڕەمانێتی گەورەیان تۆمار کرد و ئەم ساڵانەی دوایی بە گەشکردنی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، هەوڵیدا ستراتیژی شەڕی شۆرشگێڕی گەل پراکتیک بکات. لە 23مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، 10ی شوبات بە هێرشی سەر گارە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ویستی لە پیلانگێڕیەکەدا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێت، بەڵام بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی فەماندەی قاڕەمانی گەلەکەمان شۆڕش بەیتوشەباب گورزی گەورەی لە سوپای تورکدا، سوپای تورک گورزێکی مێژوویی بەرکەوت و سەرفرازی گەورە کە گارێێ تۆمارکرا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ساڵی 2021 بە ڕۆحی ئاپۆیی شۆڕشگێری شەڕیان کرد، ئامانجی پیلانگێڕان و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان پووچەڵکردەوە و تێکۆشینێکیان نووسیەوە کە لە مێژوودا نووسراوەتەوە.
هەر #شەڕڤان# و فەرماندەیەکی گەریلای ئازادی کوردستان کە بە بەرخۆدان لە چوار پارچەی کوردستان پشتگیری هەنگاوی کاتی ئازادیە دەکات، ئەم هەنگاوە سەربکەوێنێت و پیلانگێڕێ نێدەوڵەتی پارچە و لەناودەبات. بۆیەش بێ دوودڵی، بێ ئەوەی هێڵی ژیانی ئاپۆیی هەنگاوێک بەرەو دواوە بنێت، بە ئیرادەیەکی گەورە، بە بڕوا و ڕۆحی فیدایی خاوەنداری لە ئەرکەکانی لەم قۆناغەدا دەکەن.
ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەم بڕوا و هەوڵدانەوە، بە زیرەکایەتی جێبەجێکردنی هێڵی شەڕی شۆڕشگێری گەل، بە پراکتیکردنی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ لە تێکۆشانی پارچەکردنی گەمارۆی قڕکردن لەسەر گەلی کورد و بە جێبەجێکردنی ئازاد جەسەتیی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری گەورەی خۆمان کە ئەرک و بەرپرسیاریەکی گەورەیە جێبەجێ دەکەین، لەدژی پیلانگێڕێ لە ساڵی 24ی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێیان، دۆستانی تیکۆشەر و گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین.[1]