جۆری وشە: ناو
واتا: دیل؛ گراو لەشەڕ.
نموونە: وریابن ئێخسیرەکان ئەشکەنجە نەدەن.
جۆری وشە: هاوەڵناو
1- دیل؛ گراو لەشەڕ.
2- هەژار و جێگەی بەزەیی.
دڵی ئێخسیرم لە داوی زولفت
دایم و دەرهەم هات و هاورییە. (فۆلکلۆر)
نموونە لە پەندێکی کوردی:
وەک يەخسيری خوار بەغداێ دەخيلت دەبموەک يەخسيری خوار بەغداێ دەخيلت دەبم
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
سوپای ئەگریجە و زوڵفی وەکوو چین و فەرەنگ هاتن
دڵیان بردم بە یەخسری کە نوختەی خاڵی دانایە
فیدای باڵا و لەنجەت بێ دڵ و ڕووحم، گوتی عاسی
بکە ڕووحت بە پێشکەشمان ئەگەر وەسڵت لە دڵدایە
مەلا مستەفای عاسی
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 720 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!