ناو: شێرزاد عوسمان عەلی
ناسراو بە: حاکم شێرزاد
ساڵی لەدایکبوون: #1957#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سۆربەش، شارۆچکەی قوشتەپە، پارێزگای #هەولێر#.
ئاستی خوێندن: دەرچووی کۆلیژی یاسا و ڕامیاری لە بەغداد.
ساڵی 1971 پەیوەندی دەکات بە ڕێزەکانی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#).
ساڵی 1972 دەکرێتە بەرپرسی لێژنەی قووتابیان لە قوتابخانەی (#قەندیل#).
ساڵی 1976 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان#.
ساڵی 1985 پاش ئاشکرابوونی پەیوەندی بە شاخ دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە دۆڵی خۆشناوەتی.
لە کۆتایی ساڵی 1988 لەسەر بریاری سەرکردایەتی ڕەوانەی شار دەکرێتەوە بۆ کاروباری حیزب.
ساڵی 1991 دەکرێتە لێپرسراوی کۆمیتە.
دەستەی دامەزرێنەری مافی مرۆڤ بووە لە کوردستان.
رۆژ و مانگ و ساڵی شەهید بوونی: #22-11-1994#
شوێنی شەهید بوونی: هەولێر[1]