دەقی پەیامەکەی یەژا ستار:
هاوڕێ بێریتان کە هێمای خۆڕاگریە گەورەکەی مانگی تشرینی یەکەمە، سیمبولی جوانی، ئازادی و شەڕ و فەرماندەیەکی بێوێنەی بە سوپابوونی ژنانە، لە 28هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە و لە کەسایەتی گوربەتەلی ئەرسۆز، ساریال، مریەم، ئەلەفتەریا، هێلین چەرکەز، ڕۆناهی ئەلمان و بە دەیان ژنە قارەمانی تر کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون، لەبەردەمیان سەرمان دادەنوێنین و سڵاومان دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە کلتوری خۆڕاگری ژنانی کوردی بونیادنا.
مانگی تشرینی یەکەم، مانگێکی خۆڕاگری و تێکۆشانە، مانگێک کە بە خۆڕاگریی بێریتان وەکو سەرەتای بە سوپابوونی ژنان، بە پیتی زێڕین لە مێژووی کورددا نووسرایەوە. لە ساڵی 1992وەوە هێزە نێودەوڵەتیەکان و نۆکەر و تەسلیمکاران، بە مەبەستی لەناوبردنی بزوتنەوەکەمان هێرشیان کرد. بێریتان گەریلای تیکۆشانی ئازادی #پەکەکە# کە کچە قارەمانێکی کورد بوو، بە هەڵوێستەکەی بە گشت جیهانی ڕاگەیاند کە گەل و ژنانی کورد هیچ کات تەسلیم نابن و ئەم خۆراگریە سەردەکەوێت. بێریتان بەم هەڵوێستەی وەکو نوێنەرێکی ڕاستیی خۆڕاگریی مێژووی ژنانی کورد، ئەو میراسەی لە شەهید بەسێ و شەهید زەریفە وەرگرت، ڕادەستی ئەو نەوەیەی کرد کە دواڕۆژ دەخوڵقێنێت. بێریتان لە دژی هێزەکانی پەدەکەی ڕەگەزپەرەست و نۆکەر کە هەوڵیدا بە دیل بیگرن، ژیانێکی شکۆمەندانەی هەڵبژارد، چەکەکەی شکاند و بە بێ دوودڵی خۆی لە شاخەکان هەڵدایە خوارەوە، بەم شێوەیە لە دژی تەسلیمبوون بوو بە دەنگی خۆڕاگری. ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەڵوێستەی ئەوی وەکو ناسنامەی شکۆمەندانەی ژنانی کورد بینی و بە مەبەستی بەڕێکخستنکردن و بانگەوازی بۆ ئازادی ژنانی کورد و بە مەبەستی یادکردنەوەی، دوای ساڵێک 'سوپای ژنانی' ڕاگەیاند.
هەڤاڵ بێریتان مۆدێلی ملیتانیی ژنان و بە سوپابوونی ژنانی، لە کەسایەتی خۆیدا بەرجەستە کرد، پێوانەکانی شۆڕشی ژنانی ئازادی، گۆڕی بۆ ڕێنوێنی ژیانێکی هەمیشەیی و فەلسەفە و هێڵی ژیانی ئازادی لە کەسایەتی ژنانی ملیتاندا بەرجەستە کرد. لە بارەی ئەوەی 'مرۆڤ دەبێت چۆن بژیت و چۆن تێبکۆشێت' بوو بە وڵامێکی توند. ڕاستی شەهید بێریتان وەکو مانیفستوی ژیانی شکۆمەندانە و ئازادیپارێز بوو بە ڕۆناکی دڵ و دەروونمان.
بە سوپابوونی ژنانی کورد کە چەندین ساڵە لەسەر هێڵی بێریتان گەورە و بەرفراوان دەبێت، ئەمڕۆ لە چوار پارچەی کوردستان داستانی قارەمانێتی دەنووسێتەوە و بووە بە سەرچاوەی ڕزگاری و هیوا بۆ ژنان و گەل بە گشتی.
ژنانی کورد لەسەر ڕێچکەی بێریتان، گەشەیان بە بەسوپابوون و بەرێکخستنبوونی ژناندا و هێڵی ژیانی شکۆمەندانەیان کرد بە سیستماتیک. ئەم سیستمە ئێستا بووە بە گەورەترین ترس لە دڵی هێزە کاپیتالیستەکاندا.
ئەو هێرشانەی بە پلانگێری هاوبەشی هێزە نێودەوڵەتیەکان و بە سەرکێشی ئاکەپە و پەدەکە لە باکور و ڕۆژئاوا و باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێن و شکستیان هێنا، لە دژی ژیانی شکۆمەندانەی کورد و کوردی ئازادی و ئازادی ژنانە.
#داعش# بە ڕێگای ئاکەپەی دوژمنی ژنان، قێزەوەنترین هێرشکەر و ڕووی سیستمی پیاوسالاریە. هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک کۆمەڵگا دەگۆڕێت بۆ هێزێکی میلیتاریست، هەموو ڕۆژێک سیاسەت و کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدات. ئەو توندوتیژی و دەستدرێژیەی ئەمڕۆ لە تورکیا و باکوری کوردستان دەکرێتە سەر ژنان، لە کەسایەتی ئازاد و خودی ژناندا، بە واتای هێرشی دژی ئازادی گەلان دێت.
گەلی کورد کە هێڵی خۆڕاگری بۆ خۆی کردووە بە تاکە ڕیگا و فەلسەفەی ژیان، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا بە ڕۆحی زین و دلۆڤانەکان، لە ڕۆژهەڵات بە ڕۆحی شیرین ئەلەمهولی و لە شاخیش بە ڕۆحی ئەسمەر و نوجان و زەلالەکان خۆڕاگریەکی ئەفسانەیی و بێوێنە پیشان دەدات و ئەوە دەخاتەروو کە هێڵی بێریتان ڕێبازێکی ژیان و تێکۆشانە. مانیفستوی خۆڕاگری و ئازادی کە کچێکی کوردی خەڵکی دێرسم لەم شاخانە نووسیەوە، بۆ گەلی کورد، بوو بە هەڵبژاردەی ژیان. کچان و کوڕانی کورد و عەرەب لە #عەفرین# و #سەرێکانی# و حەفتانین هەڵسانە سەر پێ و بە خۆڕاگریە بێوێنەکەیان ئەمەیان بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەرجەستە کرد.
راستیی فیداکاری کە لە کەسایەتی شەهیداندا بەدیهات، شکۆمەندترین هەبوون و ڕەسەنایەتی گەل و ئەم بزوتنەوەیەن. ئەو ڕاستیەی کە ئەم ڕۆحە فیداییە پیشانی گشت جیهانیدا، ئەوەیە کە گەل و ژنانی کورد هیچ کات تەسلیمبوون، بێحورمەتی و کۆیلایەتی قبول ناکەن و خاوەنی ئەو هێزەن کە ئەو دواکەوتوویە لەناو بەرن. سوپای ژنانمان کە بەم تێگەیشتنە لە دژی چەتە داگیرکەرەکانی تورک شەر دەکات و هەوڵ دەدات ئازادی ژنان بخولقێنێت، لە هەموو شوێنێک دەرگای شکۆ و ئازادی و ڕزگاری ژنانی کردەوە. ئێمە بەم هێزە مەعنەویە وەکو هێزەکانی گەریلای یەژا-ستار، هێزی پێشەنگ و چالاکگەری هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە'ین.
لە هەموو شوێنێک کە گەلەکەمان و بە تایبەت ژنان پێویستیان بە تێکۆشانی ئازادی هەیە، ئێمە وەکو یەژا-ستار لەوێ دەبین و هەمیشە لە ئامادەباشیدان. عیشقی ئازادی و هێڵی خۆڕاگریی بێریتان، سوپاکەمان، ملیتانیمان، دڵسۆزیمان بۆ گەلەکەمان و خۆشەویستی ڕێبەرایەتی بێگومان سەر دەخات و ئامانجەکانی ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازادی جێبەجێ دەکات.
سڵاومان دەنێرین بۆ بونیادنەری ئازادیی ژنان عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و لە کەسایەتی بێریتان (گوڵناز کاراتاش)دا شەهیدانی ئازادی بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر هێڵەکەیان تا گەیشتن بە سەرکەوتن.
بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجان و ژنان ئەوەیە کە لە سەر هێڵی بێریتان تێبکۆشن، لە سەرتاسەری کوردستان لەسەر هێڵی بێریتان لە خۆڕاگریدابن و ڕاپەڕینی ئازادی بگەیێننە ئامانج.[1]