دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حیزبێکی ڕەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە. خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نشتمانییەکان دەکات و کار بۆ بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەکات.
لەم وێستگەی گۆڕانکارییە ڕیشەییەدا کە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک #مام جەلال#، چاکسازی دەکەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەکێتی ناو یەکێتی پتەوتر دەکەین. ئۆرگانەکانمان کاریگەر و چالاکتر دەکەین تاوەکو ماندوونەناسە ئەرکەکان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر کار بکەن.
ستراتیژێکی دوورمەودای سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حکومڕانی لە عێراق بکات دەکەینە هەوێنی کارکردنمان.
گەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاکەکانمان هێزی لەبن نەهاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەکەن.
پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر و تێکۆشەران سەرمایەیەکی گەورەی یەکێتیین و ئەزموونەکانیان دەکەینە سەرمەشقی کارکردنمان.
سەربەرزی و سەرفرازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئامانجی مێژوویی و هەمیشەیی ئەم حیزبە تێکۆشەرەیە، بۆ ئەمەش هیچ هێزێک نامانوەستێنێت.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!