ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: ئیبراهیمی
شوێنی لەدایکبوون: #پیرانشار#
$ژیاننامە$
من، عەبدوڵڵا ئیبراهیمی، لەدایکبووی شاری پیرانشارم. هەر لە منداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە تەمەنی گەنجەتیمدا ئاوارەی دەستی شەڕ بووم و پاش 17 ساڵیش کە باشووری کوردستان ژیام، لەوێش بە بێگانە دەناسرام و لە ئاسایشدا نەبووم، ناچار دەستی ماڵ و منداڵم گرت و ڕێگای هەندەران و دوورەوڵاتیم گرتەبەر. ئێستا لە تاراوگە دەژیم و پەیوەندیم بە هیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە.
لە 1985 بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی، دەستم بەکاری ئەدەبی کرد و کتێبی (شۆڕشی کورد لە ساڵی1880 - نووسینی دوکتۆر جەلیلی جەلیل - وەرگێڕاو بۆ کوردی) (د. کاووس قەفتانم لە کوردییەوە وەرگێڕاوە سەر فارسی) بەڵام بەداخەوە بۆم چاپ نەکرا. ساڵی 1995 کتێبی (کرد و عجم - نووسینی صالح محمد امینم وەرگێڕاوە سەر فارسی).
کاری وەرگێڕان ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تا ئێستا زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگەم بە نێوی فەرهەنگی فارسی-کوردی کاوە لە ساڵی 2012 لە دەزگای ئاراس لە سێ بەرگدا لە #هەولێر# بڵاو بۆوە. هێشتاش هەر خەریکی پێداچوونەوەیم. هەروەها کتێبێکم لەسەر (مێژووی کورد) نووسیوە بە ناوی لێکۆڵینەوه و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کورد و کوردستان کە لە دەزگای ئاراس چاپ کراوە. بەداخەوە چاپی یەکەمی بە دڵی من دەرنەچوو و بەڵێن بوو لەگەڵ کتێبی (کورد و عەجەم) چاپ کرێتەوە کە لەبەر بارودۆخی ئابووریی کوردستان نەکرا.
لەبەر نەبوونی دەرەتان لەباری بڵاوکردنەوە، لاپەڕەیەکم لەسەر ئینتێرنێت کردەوە کە لەسەر ئەو بەرهەمەکانم وردەوردە دەخەمە خزمەتی گەلەکەم (=KTML_Link_External_Begin=https://www.farhangumejuikawa.com/=KTML_Link_External_Between=https://www.farhangumejuikawa.com/=KTML_Link_External_End=).
ئەو لاپەڕەشم (=KTML_Link_External_Begin=https://kawedic.info/index.php=KTML_Link_External_Between=https://kawedic.info=KTML_Link_External_End=) تایبەت بە فەرهەنگی سەرهێڵی کاوە دانا و بەردەوام خەریکی بەڕۆژکردن و پێداچوونەوەییم تا خزمەتێکی دیکە بێت بۆ کارهاسانیی ئێوەی خۆشەویست.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن.[1]