جاڕی جەنگ
شاخ.. هونەری مانەوە لەسەرپێی فێرکردم
رەشەبا تێی گەیاندم
لەململانێدا چۆک دانەدەم
عەشق هەمیشە پێی وتووم
لەپێناو خۆشەویستەکەما بەسەر چەقۆیا ڕێ بکەم
شیعر ئامۆژگاری کردم
چاوی سامان و
شکۆی سەروەریی بشکێنم
بێ پەروایی و نەترسانیشم
لەقەڵەم وەرگرتووە
بۆیە من...
جاڕی جەنگێکی قورس دەدەم
یا تۆ لەکەناری هیواو
شاری گڕو
گەڕەکی ڕەشەباو
کۆڵانی بێ ئومێدیی
دەگەڕێنمە باوەشی خۆم و نیشتمان
یان دەبمە شەهیدێکی دۆراوی عەشق.. !!
عیسا حوسێن[1]