پێویستی
بۆ بینین و وێناکردنی جوانی و
بۆ سەرکەوتن بەسەر گردەکانی سینەی و
بۆ پیاسەکردن لەتەک زراڤی باڵای و
بۆ بیستنی دەنگە ناسکەکانی و
بۆ دەربڕینی جوانترین هەست و سۆز
بۆ ئەم شۆڕەژنە...
خودایە.. بۆ من
دوو چاو و
دوو دەست و
دوو قاچ و
دوو گوێ و
یەک زمان...
زۆر کەمە.. زۆر... !!!
عیسا حوسێن[1]