بەغداد مۆڵ
لەگەڵ هەر (نێرگیلە)کێشانێکا
رۆحی من
بەنێو سییەکانتا پیاسەی دەکرد
دووکەڵی سووتاوی عەشق بوو
بوو بوو بەچەتری ئاسمانی (کافێ)کە
بەس تیچاوێکت
هەم گەورەترین بوومەلەرزە و
هەم بەغداد مۆڵت لێکردم بەگوڵزاری ئیرەم و
حارسییە بەنیوەی فیردەوس و
جادرییەش بەنیوەکەی تر
تێناگەم...
کە لەنێوان کەرخ و ڕەسافەدا
دێیت و دەچی
چۆن پردی جەمهوری
بەرگەی ئەم هەموو قورسایی جوانییەت دەگرێ و
دیجلە نابێ بە قەسیدەیەکی درێژ درێژ و
بالندەکانی ئاسمانیش نابن بەپەیکەر و
دارخورماش نابێ بەجوانترین داری دنیا..!
تێناگەم....
عیسا حوسێن[1]
بەغدا 16/12/2021