قاوە
کە دێمە ژوورەکەت
لەفنجانەیەکی کورتەباڵادا
قاوەیەکم بۆ تێدەکەیت
قاوەیەک...
بەقەد خەمەکانم تاڵ
بەقەد ڕۆژە خۆشەکانم کەم
بەقەد خەیاڵەکانم خەست
بەقەد فرمێسکەکانم گەرم
قاوەیەک هێندەی قاپێک ئۆزۆی دوازدە
مەستم دەکا...
دە جارێکیش خۆت لەگەڵ
ئەم قاوە پیرەدا
پیاسەیەک بەکۆڵانەکانی ناخما بکەو
بەسەر فەرشی سووری ڕۆحدا برۆ
سەردانی ماڵی دڵ بکەو
پشووێک لەسەر ڕایەخی وەفادا بدە... !!!
عیسا حوسێن[1]