کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,868
وێنە
  123,955
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,746
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەیامی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دیداری یەکێتی
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەیامی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دیداری یەکێتی
پەیامی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دیداری یەکێتی
دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
ساڵی 1975 کە سەرۆک #مام جەلال# و هەڤاڵانی دەستیان بەخەباتی نوێی کوردایەتی کردو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دامەزراند، بەئامانجی ڕوونەوە هێڵە گشتییەکانی بیڕوڕای یەکێتییان داڕشت. ئەو کاتە، گفتوگۆی چڕی هەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر بۆ ئەوە بوو کە یەکێتی بگاتە گەڵاڵەی ستراتیجێکی پێشکەوتنخواز و دیموکرات و کوردانە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و ڕوبەڕووبوونەوەی ستەم و تاوانەکانی دەسەڵاتی عیراق، بەجۆرێک کە لە توانایدا بێت گەلی کوردستان لە نائومێدییەوە بگوازێتەوە بۆ سەردەمی نوێی و تێکۆشان، بەم هیوایەوە لە شەوەزەنگی نائومێدیدا چرای ئومێدی هەڵکرد.
سەرۆک مام جەلال لە نامیلکەی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆچی؟) کۆبەندی هیواو ئاواتەکان، پرسیارو وەڵامەکانی کردە ڕێنوێنی یەکێتییەکان و نامیلکەی گیرفانی پێشمەرگەو کادیران و ئەندامانی یەکێتی، هەر لەم نامیلکەیەدا شوناس و ئەرکی تێکۆشەرانی ناو یەکێتیشی دیاری کرد.
دیارە لە هەموو قۆناخێکی سیاسیدا، پرسیاری نوێ دێتە ئاراوەو وەڵامی یەکێتییانەش هەر دەبێ پڕ بەپێستی ئەرکەکانی هەلومەرجی نوێ بێت. قۆناخی تازەی کۆمەڵگەی کوردستان پێویستی بە پرسیاری تازەو وەڵامی تازەش هەیە.
لەهەموو وێستگەکانی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عیراق و بۆنەکانی تری جەماوەریدا، لەکاتی کۆبونەوەو گفتوگۆی هەڤاڵانەشم لەگەڵ کادیرو دڵسۆزانی یەکێتی، ڕووبەڕوی ئەم پرسیارانە دەبمەوە: یەکێتی چی پێیە بۆ دواڕۆژی کوردستان؟ پلان، ستراتیج و دیدگای چییە بۆ پرس و بابەتە هەمەجۆرەکان؟ ڕاستە یەکێتی مێژوویەکی پڕ شانازی و دەسکەوتی دیاری هەیە، کاروانێکی دورو درێژی شەهیدان و خەباتێکی هەمەلایەنی فیکری و سیاسی هەیە لە سەرخستنی پرسی ڕەوای گەلەکەماندا، سەرکردەی مەزنی وەک مام جەلالی پێشکەشی کوردستان کردوە، لە چەندین بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوریدا دەستپێشخەر بووە، بەڵام هێشتا پرسیاری زۆر ماون کە یەکێتی چی پێیە بۆ دوارۆژ و ئایندەی نەوەکانی داهاتوو؟ لەهەمان کاتدا لە واقعی ئێستادا کێشە ڕاستەقینەکانی بەردەم یەکێتی چییە و چۆن بتوانێ لە هەموو ئاستەکاندا دونیابینی خۆی نوێ بکاتەوه؟ یەکێتییەکان دەپرسن و هەقیشیانە، ئاخۆ ئیتر بە چ دڵنیایی و متمانەیەکەوە پڕۆژەی یەکێتی و ستراتیجمان بۆ (ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین) سەربخەن؟ پرسیارەکان کە لێمان دەکراو خۆشمان لەناوخۆمان تاوتۆی دەکەین، پرسیاری ڕاست و ڕەواو بەجێن. یەکێتییەکانیش ئەم پرسیارانە لە خۆیان دەکەن و بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن کە هەم درێژەی ڕێگای تێکۆشانی چوار دەیەی ڕابڕدوو بێت و هەمیش ئاسۆی ڕوونی دواڕۆژی گەلەکەمان نیشان بدات. لەم پێناوەدا ئێمە دیالۆگ و دیداری چڕوپڕمان پێویستە بۆ ئەوەی پێکەوە بیر لە گەڵاڵەیەکی پڕو دەوڵەمەند و کاریگەر بکەینەوە. تا سەرەنجام شوناسی سیاسی و کۆمەڵایەتی یەکێتیش ڕونترو جیاوازییەکانی بەرچاوتر بێ بۆ هەمووان.
بەشانازییەکی زۆرەوە هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەکردایەتی ئەم ئەر کەیان پێ سپاردم کە دیداری یەکێتی ساز بکەین و سیاسەت و دیدی یەکێتی لەم قۆناغە نوێیەدا دیاری بکەین لە هەموو بوارەکاندا، بەندەش داوادەکەم هەموو هەڤاڵانم هاوکار بن بۆ ئەوەی پێکەوە شان بدەینە بەر ئەم ئەرکە حزبییه و جێبەجێی بکەین .
(دیداری یەکێتی) کە بە پەرۆشییەوە دەستمان داوەتێ و مەبەستمانە لە فراوانترین و بەرزترین ئاستدا سەرپێی بخەین. لەم ڕوانگەوەیەوە دەبێتە دیداری خەمخۆری و هەوڵی یەکێتییانەیە بۆ نوێبونەوەو چاکسازی و بەهێزکردنی پێگەی یەکێتییە لە هەموو ئاستەکان.
هەڤاڵان! ڕاستە لە کۆنگرەی چوار کە ناوی (کۆنگرەی نوێبوونەوە)بوو، گۆڕانکاری و نووێبونەوە لە پێکهاتەو هەندێ لە کاراکتەرەکان کرا، بەڵام بەداخەوە لەبەر چەندین هۆ، کۆنگرەی چواریش نەبووە هۆی نوێبوونەوەیەکی جەوهەری و ڕاستەقینە لە فکر و دیدی سیاسیمان بۆ ئایندەو دواڕۆژی یەکێتی و وڵاتەکەمان. بۆیە پێویستە ئەم دیدارە نوێبوونەوەی جەوهەری و ڕاستەقینە بکاتە ئەرکی سەرەکی خۆی و پەرەی پێبدا، ئەم ئەرکەش بەلای منەوە چەند حیزبییە ئەوەندەش نیشتیمانی و ئەخلاقییە. چونکە بوونی یەکێتییەکی بەهێز گرەنتی پاراستنی ئازادییەکان و بەدیهێنانی خواستی کۆمەڵانی خەڵکە، کە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدان و ئەوانەی لە ڕابڕدوی خەباتی یەکێتی و کوردایەتیدا ڕەنجیان داوەو ماندو بوون.
ئەم دیدارە بانگەوازێکی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ کردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی، بۆ نوێکردنەوەی گوتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بەدیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت ئەرکەکانی سەرشاشنی جێبەجێ بکا و سەرەنجام باشتر خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی کوردستان بکات، بۆ سبەینێیەکی باشتر کوردستانێکی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بکات.
لەم چواچێوەیەدا(دیداری یەکێتی) دەیەوێ چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزبەکەمان، پێداویستی و کێشەو پێشهاتەکانی کۆمەڵگەکەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەکەمان تاوتوێ بکات، چونکە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی کوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و کۆششە تازەیە دەخوازێت. پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێکتەرەکاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەکێتییانە بێنینە کایەوە.
چونکە بوونی یەکێتییەکی بەهێز گرەنتی پاراستنی ئازادییەکان و بەدیهێنانی خواستی کۆمەڵانی خەڵکە، کە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدان و ئەوانەی لە ڕابڕدوی خەباتی یەکێتی و کوردایەتیدا ڕەنجیان داوەو ماندو بوون.
ئەم دیدارە بانگەوازێکی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ کردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی، بۆ نوێکردنەوەی گوتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت ئەرکەکانی سەرشاشنی جێبەجێ بکا و سەرەنجام باشتر خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی کوردستان بکات، بۆ سبەینێیەکی باشتر کوردستانێکی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بکات.
لەم چواچێوەیەدا(دیداری یەکێتی) دەیەوێ چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزبەکەمان، پێداویستی و کێشەو پێشهاتەکانی کۆمەڵگەکەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەکەمان تاوتوێ بکات، چونکە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی کوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و کۆششە تازەیە دەخوازێت. پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێکتەرەکاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەکێتییانە بێنینە کایەوە.
هەڤاڵان! با ڕاشکاو بین و بەکراوەیی قسە بکەین، ئێمەی یەکێتی دەمێکە تووشی چەندین کێشەو گرفتی هەمەجۆر بوینەتەوە، کە زۆر جار باجی قورسمان لەسەری داوە، ئەگەر بۆ داهاتوش بەجدی و دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرو تێپەڕاندنیان نەدەین، دوور نییە توشی کێشەو گرفتی گەورەتر نەبین. جگە لەوەش دۆخی تازەی کۆمەڵگاو هەلومەرجی ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی نوێ، پرسیارو کێشەو ئەرک و پێداویستی نوێی هێناوەتە کایەوە، کە وا دەخوازێ دوودڵ نەبین لە گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە بۆ دەستنیشانکردنی کەموکوڕیەکان و دۆزینەوەی چارەسەرەکان. بۆیە پێمان وایە دیالۆگ و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی هەڤاڵانی یەکێتیی لەنێوخۆمان، هەم گیانی هەڤاڵێتیمان گەرموگوڕ دەکاتەوە و هەمیش جوانترین و بە کەڵکترین بیروباوەڕەکان دەخاتە خزمەت دەسپێکردنەوەیەکی نوێی تێکۆشانمان.
هەڤاڵان! ئەم وتارە بۆ ناساندنی سروشتی دیدارەکەو لەهەمان کاتدا داواکارییەکە لە هەمو و هەڤاڵانمان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی بەشدارێکی کارا بن لە دەوڵەمەندکردنی و سەرەنجام لە گەشەپێدان و نوێکردنەوەی گوتاری سیاسیی و فیکری یەکێتی لە دەیەی سێیەمی ئەم سەدەیەدا: سەدەی بیست و یەک.
هەڵبەت زیاتر لە پەنجەرەیەک و پتر لە ڕێوشوێنێکی کراوە هەیە تا بیروڕاکان لە خزمەت دیدارەکە گەڵاڵە دەبن و پێکەوە بیربکەینەوە بۆ خزمەتی دیدو ستراتیجی نوێی یەکێتی.
بەو ئامانجە، پیرۆزانەوە هیوادارین ڕێوشوێنی پێویست بگرینە بەر بۆ ئەوەی دیداری یەکێتی ببێتە دیداری گشت یەکێتییەکان.
هەڤاڵانی خۆشەویست
فەرمون لەم وتارەوە هەڵمەتێکی فراوان دەسپێبکەین، پێکەوە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە وتێکۆشەرانی حزبایەتی و خەباتی پیشەیی و دیموکراتی خوێنکاران و لاوان، کچان و کوڕانی ئایندەخواز، ڕۆشنبیران و نوسەران و ئەکادیمیانی ئەندام و دۆستی یەکێتی، کەسایەتییە ئایینی وئابوریناس و وەر زشوانی خەمخۆری کوردستان، کارێک بکەین دیدارەکە بکەینە بۆنەیەک بۆ جۆشدانەوەی حزبایەتی ڕاستەقینە لە پێناوی ئامانجە دوورمەوداکانی حزبەکەی مام دا. دەمەوێت هەموو هەڤاڵان بەشدار بن لە دیاریکردنی سیاسەت و دیدی یەکێتی.
هەروەها لەم وتارەوە دەمەوێت سەکۆی دیداری یەکێتیتان پێ بناسێنم. جگە لە کۆڕو کۆبونەوەکانمان، ئەم سەکۆیەش دەکە ینە پردێکی پەیوەندی نێوانمان و زۆرترین دیدو پڕۆژەو بۆچونەکان کۆکەینەوە و ئامادەی بکەین بۆ ڕۆژی دیداری یەکێتی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کات و شوێنەکەی دیاری دەکرێن.
سایتی دیداری یەکێتی
تا ڕۆژی دیداری یەکێتیی، بە هیوای دیدار... بۆ پێشەوە
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 2,300 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 24-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-02-2022 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 25-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,300 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!