دەقی ڕاگەیەندراوی #هەپەگە#:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، هێزەکانمان لە بەرواری 4ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 16:30 خولەک لە گۆڕەپانی شەهید کەندالی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی مەلا یەحیای کۆخێ جێگیر ببوون، لە دوو قۆڵەوە چالاکیان ئەنجامدا.
لە ئەنجامی چالاکی یەکەمدا کە دوو بنکەی سەربازی دوژمن بە ئامانج گیران، بەو داگیرکەرانەی تێیدا بوون، هەردوو بنکە سەربازیەکە لەناو بران. لە قۆڵی دووەمیشەوە لە دژی داگیرکەران چالاکیەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لەو چالاکیەشدا کە گورزێکی کاریگەر لە سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک درا، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران، پشتڕاست نەکرایەوە.
دوای چالاکیەکە، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، بە چەکی قوڕس و بە کوێرانە دەوروبەری خۆیان تۆپباران کرد.
لە بەرواری 4ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 07:40 خولەکدا هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیش لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید ڕێبەر جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا 3 داگیرکەر سزا دران و بارەگایەکی داگیرکەرانیش بە تەواوەتی لەناو برا.
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەیە:
-4ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر 16:45 خولەک دەوروبەری گوندی دوڤریەی سەر بە هەرێمی گارێ بوردومان کرا.
-هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 12:20 خولەک گردی سوور-ی سەر لە هەرێمی ئاڤاشین بوردومان کرا.
ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی هێزەکانی ئێمەی بەدواوە نەبوو.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!