دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ڕژاک:
لە کاتێکدا جیهان بەناو گۆڕانکاری گرنگدا تێدەپەڕێت، سیستەمه کۆنەکان بەره و هەڵوەشانەوە دەچن و گەلانی ئازادیخواز بە دوای چارەسەری نوێدا دەگەڕێن، هێز و لایەنە کلاسیکەکان چیتر ناتوانن وەک جاران خۆیان داسەپێنن بەسەر گەلاندا، لە کوردستاندا ئەمڕۆ شۆڕشێک بەڕێوە دەچێت پێشەنگایەتییەکەی شۆڕشی ژنانه، ئەم هەنگاوە مێژووییە مۆری خۆی له تەواوی سەدەی بیست و یەکەم داوه و کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان کردووە، ئاشکرایە بنەمای ئەم شۆڕشە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد “رێبەر ئۆجەلان “ە. ئەم شۆڕشە سەرلەنوێ ژنانی کردووەتە پێشەنگ لە هەموو کایەکانی ژیاندا، وەک کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و لەشکری و دیبلۆماسی و …هتد. فەلسەفەی ژیانی ئازاد و بونیادنانی ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد، بونیادنانی هاوسەنگی ڕەگەزی لەئاستێکی بڵندا وەک سیستەم لە ڕۆژئاوا و (باکور و ڕۆژهەڵاتی) سوریا و شەنگال و کەمپی مەخمور و جێگیربووه، هەروەها له ئاستی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و بونیادنانی بەهێزترین سیاسەتمەداری ژن کە نوێنەرایەتی ڕاستی کۆمەڵگا دەکات له باکور و باشور ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەدەسێنێت، لە سایەی ئەم ڕاستییانەدا هەردەچێت زهنیەتی پیاوسالاری و زهنیەتی نامووسپەرستی ڕووبەڕووی هەڵوەشانەوە دەبێتەوە، هەربۆیە تەواوی هێزە داگیرکەرەکان لە هەموو هێرشێکیاندا ژنانیان کردووەتە ئامانج؛ وەک بینیمان هێرشی #داعش# لەسەر شەنگال و مەخمور و گوێر و کەرکووک و #داقوق# ئەوەی کرایە ئامانج ژنان بوون، بە تەنها لە شەنگالدا 3500 ژن گیران و دەستدرێژیی کرایە سەریان، ئەمه جگه له ژنانی کاکەیی و مەخمور و گوێر، تەواوی داگیرکارییەکانی دەوڵەته داگیرکەرە یەک لەدوای یەکەکان ئەم سیاسەتەیان بەکارهێناوە هەروەها هێزه کلاسیکەکانیش ئەم سیاسەتانە پەیڕه و دەکەن، کاتێک ژنان لە کۆیلایەتی ڕزگاریان دەبێت و دەبنه هێزی گۆڕانکاریی کۆمەڵگا ئه و هێزانە هەست به هەڵوەشانه و کۆتایی هاتنی خۆیان دەکەن و بۆیە دەکەونەپەلەقاژەی لەپێناو مانەوەی خۆیاندا و هەرچی لە دەستیان دێت دەیکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکه) 28 ساڵە لە باشوری کوردستاندا باڵادەسته، بەرهەمی زهنیەتی ئەم پارتە لەسەر بنەمای نامووسپەرستی و ڕەگەزگەراییه و ناهێڵن ژن ببێته ئیرادە و خاوەنی هەبوونی خۆی، له ئەنجامی ئه و هەموو کوشتن و خۆکوشتنانەی ژنان دەتوانین بڵێین کۆمەڵکوژییەکی زۆر گەورەیه، بەلایەنی کەمەوە به هێندەی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە تەنها له ئەنجامی ئەو سیاسەتەی کە لەسەر بنەمای ڕە گەزگەرایی بەڕێوە دەچێت له هەرێمی کوردستاندا کۆمەڵکوژیی ژنان ئەنجامدراوە، که هەموو لایەک ئاگادارە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە چەندین جار هۆشیاری دراوەته هەرێمی کوردستان، لە تەواوی شەڕی ناوخۆی لەنێوان هێزەکانی ناوخۆی باشوردا به مەبەستی تۆڵەسەندنەوە زۆرترین دەستدرێژیی کراوەته سەر ژنان، ئێستاش ئەنەکەسە بۆ بەشداریبوونیان لە سیستەمی خۆسەری ڕۆژئاوادا مەرجیان ئەوەیە که سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و زمانی کوردی نەمێنێت، بەراستی هەردوو بابەتەکە ڕاستی و گەوهەر و بەرهەمی شۆڕشێکی نەتەوەی دیموکراتیکە، ئەم هێزە کلاسیکانه له هێزی ژن و پێشکەوتنی ژنان زۆر دەترسن، له زمان و فەرهەنگی ڕەسەنی خۆشیان زۆر دەترسن، چونکە له ئاغا و ئەفەندییەکانیان دەترسن، له ڕۆژی ئەمڕۆشدا کاتێک باس لە شەڕ لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا دەکرێت، دەبێت بزانرێت ئەم شەڕە گەر ڕووبدات زۆر مەترسیداره، بەڵام دەبێت ناوی ڕاست له و ناکۆکی و ململانێ و هەڵوێسته شەڕخوازیانه بنرێت، دەبێت ناوبنرێت به هێرش لەسەر ژنان، هێرش لەسەر هێزی ئازادیخواز و دیموکراتخواز و پێکهێنانی ئەجێندای داعش، ئەوەتا لە شەنگالدا کاتێک ئەجێندای داعش نەیتوانی تەواوی ئێزیدی کۆمەڵکوژ بکات و ئەمڕۆ لە سایەی فکر و فەلسەفەیەکی ئازاددا و لە پێشەنگایەتی ژناندا خەڵکی شەنگال خۆیان بەڕێوەدەبەن و خۆیان پاراستنی خۆیان دەکەن، ئەمە قبوڵ ناکەن و تورکیا و هاوکارەکانی (پەدەکە) و داعش پیلان دادەڕێژن و دەیانەوێت هێرش لەسەر شەنگال بکەن و کۆمەڵکوژییەکی تر ئەنجام بدەن، دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامی تەواوی داگیرکاریەکانیدا دەیەوێت هێزی هۆڤانەی داعش له تەواوی ناوچە سنووریەکانیش جێگیربکات لە هەرێمی خواکورک، هەموو کەس ئه و ڕاستیانەی به چاوی خۆیان بینیوە کە لەناو هێزی عەسکەری تورکیادا زۆرترین چەتەی داعش هەیه که به زمانی زۆر جیاواز قسه دەکەن، جارێکی تر ئەوانەی هاتوونەتە هەرێمی #زاخۆ#، خەڵکی بادینان شایەتحاڵی ئه و ڕاستیانەن کە ژمارەیەکی زۆر داعش له و جێگایانە جێگیرکراون، ئەوەی ئێستاش دەیانەوێت لە تەواوی بادینان و له داهاتووداپیلانیان هەیە له قەندیلیش جێگیری بکەن چەکدارانی داعشە، هەموو ئەم ڕاستیانە بێنینە لای یەکتری؛ داگیرکارییەکانی تورکیا و جێگیرکردنی چەکدارانی داعش بە هاوکاری و پشتیوانی چەکدارانی پەدەکە خۆی له خۆیدا بۆ تەسلیمکردنی تەواوی باشوری کوردستانە بە تورکیا و هێنانی چەتەکانی داعشه و پاکتاوکردن و وێرانکردنی باشوری کوردستانه و بەپیلانی یەکەم بۆ لێدانە لە ژن و ئەوەی کە داعش لە 2014 و هەتا 2017 لە باشوری کوردستاندا نەیتوانی بیکات ئێستا بە دەستی دەوڵەتی تورکیا و به هاوکاری چەکدارەکانی پەدەکە دەخوازن ئەنجامی بدەن، هەربۆیە ئه و هەڕەشه و بانگەوازییانەی شەڕ لەلایی پەدەکەوه لەدژی لایەنێکی شۆڕشگێر ناتوانین ناوی بنێین شەڕی براکوژی، بەڵکو شەڕه بۆ پێکهێنانی ئەجێنداکانی داعش، شەڕه له دژی هەموو نرخی تێکۆشانی ئازادی ژنان و شەڕه بۆ لەباربردنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانمان به دەستی داعش و تورکیا و هاوکارانی، هەربۆیە له هەموو کەسێک زیاتر ژنان دەبێت ببینه قەڵغانی زیندوو له بەردەم ڕێگەگرتن لە داگیرکردنی وڵات و لەبەردەم کۆمەڵکوژی ژنان و دەستدرێژیکردنه سەر ژنان وە ببینە پشتێنی ڕاستەقینەی ئاشتی بۆ تەواوی هەرێمەکە، هەربۆیە ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین، کات کاتی خاوەندارێتی کردنە لە نرخەکانی ئازادی ژنان و دەبێت بێدەنگییەکان بشکێنن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!