دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆنگرا گەل:
ئەو مێژووەی پێچەوانە کرابوو، بە تێکۆشانی #پەکەکە# خرایەوە سەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خۆی. پەکەکە بە تێکۆشان و قارەمانێتی خۆی، بۆ گەلی کوردستان بوو بە هیوا و بڕوای سەرکەوتن، بوو بە هیوایەک بۆ ژیان. ئەم هیوا و بڕوایە لە بەرامبەر سیاسەتی سیستمی کاپیتالیست-ئەمپریال و دەوڵەتی داگیرکەر، هەمیشە گەورەتر بوو و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوو بە هێزی کوردی ئازاد.
ئەو سنوورانەی کە سەدان ساڵە بە دەستی داگیرکەران لە مێشکی گەلانی کوردستاندا لە ڕووی ئایینی، مەزهەبی، عەشیرەتی و زاراوە و هتد...دا پارچەبوونی دروست کردبوو، پەکەکە بە تێکۆشانەکەی ئەو دیوار و سنوورانەی تێکشکاند، بە زیهنیەت و بە ڕۆحێکی نوێوە، کۆمەڵگا و نەتەوەیەکی نوێی بونیادنا. لە بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوان، بە تێکۆشانی ئازادی ژنان لە ناو گەلانی کوردستاندا گەورەترین شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەستپێکرد. بۆیە پەکەکە شۆڕشی ژنانە، پارتی ژنانی ئازادە. تێکۆشانی ژنانی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد دەکات.
لە بەردوامی ڕاگەیێنراوەکەدا باس لەوەش کرا کە، مێژووی پەکەکە، مێژووی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە. بەدواداچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دۆزینەوەی مرۆڤی ئازاد، کوردی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد بە پارادیگمای کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک و نەتەوەی دیمۆکراتیک گەیشتووەتە بەرزترین لوتکە. بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە ناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەنگی دایەوە و بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتووخوازیش بوو بە هیوای ژیانێکی ئازاد.
تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، سیاسەتی فاشیستی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورکی پوچەڵ کردەوە. دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەو سیاسەتە ناسەرکەوتووەی، لە ناو قەیران و کۆبوسێکی گەورەدایە و ڕۆژ بە ڕۆژیش زیاتر ڕوودەچیت، ڕژێمی فاشی بەرەو لەناوچوون دەچیت. تێکچوونی فاشیزم نەک تەنها لە باکور، بەڵکو لە هەموو چارچەکانی تری کوردستان ڕێگە بۆ چارەسەریەکی هەمیشەیی دەکاتەوە.
فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی تێکنەچێت، هەموو هیواکانی بە تەکنیکەوە بەستبوو، لەبەرئەوەش هەموو دەرفەتەکانی بۆ شەڕی تەکنیکی بەکارهێنا. بەڵام پەکەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و تا ئێستا لە هەموو ڕۆژە سەختیە قورسەکاندا، بە هەڵمەتە سوپرایز و گەورەکانی سەرکەوتنی کرد بە بناغە. لە بەرانبەر شەڕی تەکنیکیشدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. بەرخۆدانی گەریلا لە حەفتانین، هیوای تەکنیکی دەوڵەتی تورکی پووچەڵ کردەوە و ئەم دۆخەی ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانی دەوڵەتی قوڵتر دەکاتەوە.
فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە نوێترین هەوڵیدا بۆ ئەوەی ڕێگە لە تێکشاندنی بگرێت، لە باشووری کورردستان لەگەڵ ئەمریکا و پەدەکە لە بەرانبەر گەریلا بە پلانێکی فراوان دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. دەیەوێت لەنێوان پەکەکە و پەدەکەدا شەڕ دروست بکات، مۆڕاڵی گەریلانای کوردستان تێکبکدات. وێنەی گەلی کورد لە جیهاندا تێکبدات. بێگۆمان ئەمە بە تەنها پرسی پەکەکە و پەدەکە نییە، شەڕێکی بەم شێوەیە دەستکەوتەکانی چوار پارچەی کوردستان تێک دەدات. لەبەرانبەر ئەمەش ۆیویستە گەلەکەمان بە هەموو هێزێکی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەفەربەری ڕابگەیەنێت و فشار لەسەر پەدەکە دروست بکات و ڕێگری لە شەڕ بکات.
بە پشتگیری ئەمریکا و دەوڵەتی تورک، پەدەکە و حکومەتی بەغدا لەسەر لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شەنگال ڕێککەوتوون. لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی بەغدا هێزێکی زۆری بردووەتە شەنگال. دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی شەنگال لەناوببەن.دەیانەویت ئەو کۆمەڵکوژیەی کە #داعش# نەیتوانی ئەنجامی بدات، جێبەجێی بکەن.
پیلانگێڕی سەر شەنگال پارچەیەکە لە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردانی ئازاد و دەستکەوتەکانی هەموو کوردستان. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو پارچەکان لە وڵات و دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی سەفەربەری لە بەرانبەر ئەم پیلانگێریە یەکێتی خۆیان دروست بکەن و تێکۆشانی خۆیان فراوان بکەنەوە.
پەکەکە و کەجەکە لەم کاتە ستراتیژیەکەدا هەنگاوی مێژوویان بە ناوی هەنگاوی کاتی ئازادیە یان ڕاگەیاند. گەلانی کوردستان و دۆستە نێودەولەتیەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ و تێکشکاندنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە هەموو دەڤەرێکیان تێکشکاند و ڕۆژ بە ڕۆژ تێکۆشانی خۆیان فراوانتر دەکەن.
لە بەرانبەر پیلانگێڕی سەر شەنگال پێویستە بە شێوەیەکی خێرا گەل و دۆستەکانیان لە بەرانبەر دەڤەرەکە تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. ئازادی و ستاتۆی گەلە ئێزدیەکەمان و شەنگالی پیرۆز، بۆ ئێمە هێڵی سوورە. بە هەموو شێوەیەک و بە بەرخۆدانی پێویستە ئازادی شەنگال بپاریزرێن.
گەلی کوردستان لەگەڵ هێرش و مەترسیەکان، لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادی بووەتەوە، ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک لە هەموو کاتێکلە تێکچوون بزیکبووەتەوە. بەم بیر و هزرە، لە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە، لە 3ساڵیاددا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی ڕژێمی فاشیت، بۆ تێکۆشانی گەکەمەان دەکەین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!