ئەرێی هەورازی کەر تڕێنییه
لە گوندەکانی بناری چیای هندرێن ئەو ئیدیۆمە باوە و دەوترێت: دەڵێی هەورازی کەرتڕێنی هندرێنە، کە هەورازێکی سەختە، کاتێک گوێدرێژەکان بەبارەوە پێیدا سەردەکەون لەبەر دژواری و ڕکی لێژ و لاپاڵ و قەدپاڵەکە، دەست دەکەن بەتەرس و تڕکردن، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بۆ سەختی و دژوارییەک کە لەڕێگادا دووچاری مرۆڤ ببێتەوە دەوترێت: ئەڕێی هەورازی کەرتڕێنییە. [1]