مایین و مەیدان، تفەنگ و نیشان
ئه و بارگیرەی کە تێرجۆیە و باربەرێکی باشە، بەڵام بۆ سوارسوارێن و پێشبڕکێ و غارغارێن پەسند نییە، ئەسپە کەوێت و مایینی ڕەسەنیش بۆ بار گواستنەوە بارنەهێنراوان بەڵام بۆ پێشبرکێ وڵاغە بەرزەکانیتر پێی ناگەنەوە و بۆ مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگ یەکەمە، ئه و ئامێرانەی کە بۆ جەنگان و شەڕو شۆڕ و بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوە بەکاردەهێنرێن هیچیان وەکو تفەنگ بۆ نیشان شکێنی گونجاو و لەبارنیین، ئه و ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت: بۆ دوو شتی لێک هاتوو و لێکوەشاوە .[1]