خێر لە قونێ سەی پەیدا نابی
سەگ لەکۆمەڵی کوردەواریدا بە گڵاو ناسراوە، ئینجا ئەگەر خۆی گڵاو بێت، دەبێت پیسترین شوێنی کە قونیەتی چۆن بێت؟ ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی پیس و پۆخڵ و ڕەزیل و قرچۆک دەوترێت(خێر لە قونی سەی پەیدا نابێت) واتە هێندە بێ کەڵکە هیچ سودێکی لێ پەیدا نابێت.[1]