ئاوی حەمامیش نامێنێتەوه
لە کۆندا گەرماو و کورکردن لە دەوروبەری کانیاو و جۆگا و ڕووباران و چۆمەکاندا بووە، مەنجەلێکیان پڕ ئاوکردووە، ئاگریان لەژێریدا کردووەتەوە و کە گەرم بووە خۆیدا پێ شوشتووە، لە شارەکانیشدا لەگەڵ پێشکەوتنی شارستانییەت گەرماو و حەمام درووستکراوە و حەمامچییەکان باشترین بازاڕیان هەبووە و هەندێک لە خانەوادەکانیش نازناوی (حەمامچی)یان وەرگرت بەهۆی ئەو پیشەوە، ئینجا ئەو حەمامانە هەموو کەسێک ڕووی تێ دەکرد و خۆیان تێدا دەشوشت و هیچ پشکە ئاوێک نامایەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ دڵدانەوەی ئەو کچ و کوڕانەی کە ژنیان نەهێناوە و شوویان نەکردووە، کەمێکیش پوت و نابوت و بەرچاو نین، وتراوە: دڵ لە دڵەی مەدەن و خەمتان نەبێت ئاوی حەمامیش نامێنێتەوە.[1]