دەقی ڕاگەیەندراوی کەجەکە:
83 ساڵ لەوە پێش لە هێرشی پاکتاوکاریدا بۆ سەر دێرسیم، 70 هەزار کەس لە ژنان، منداڵان، بە تەمەنەکان و گەنجانی کوردی عەلەوی کوژران و سەید ڕەزا پێشەنگی ئەو کۆمەڵگەیەش، کوڕەکەی و پێشەنگەکانی تری خەڵکی دێرسیم لە سێدارە دران. لەبەر ئەوەی ئەوە هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە بوو، ئەو شوێنەی کە سەید ڕەزا و هەڤاڵەکانی تیایدا لەسێدارەدران و تیایدا شاردرانەوە، تاوەکو ئێستاش ئاشکرا نەکراوە. ئێمە سەید ڕەزا و هەڤاڵە لەسێدارەدراوەکانی، لەگەڵ هەزاران شەهیدیاندا بە ڕێز و بە حورمەتەوە یادیان دەکەینەوە و یادیان بەرز ڕادەگرین و بەڵێن و پەیمانی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە ئێمە کوردستان و دێرسیم ئازاد دەکەین.
بە زۆرێک لە ڕاپۆرت و بەڵگەکاندا ئەوە سەلمێندراوە، کە دەوڵەتی تورک بۆ لە دێرسیم کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی ئەنجامداوە، چونکە بە چاوی مرۆڤ سەیری خەڵکی دێرسیم نەدەکرا و بۆ ئەوەی خەڵکی دێرسیم بەپێی ویستی خۆیان ڕابهێنن و بیانکەن بە تورک، ئەو هێرشە پاکتاوکارییەیان ئەنجامدا. 23 ساڵ دوای پاکتاوکردنی ئەرمەنییەکان، ئەوە بووە گەورەترین پاکتاوکاریی سەدەی 20.
لە بەڵگەکانی دەوڵەتی تورکدا باسی ئەوە کراوە، ئیدی دێرسیمییەکان لە دێرسیم منداڵیان نابێت و لەوێ پەروەردە ناکرێن. لە بەڵگەکانی دەوڵەتی تورک دا وەک کێویی دوور لە شارستانیەت باسیان کراوە و وتویانە، جلوبەرگی مرۆڤ ناپۆشن و ژیانیان تەنها بریتییە لە خواردنی بنجی گیا و خواردنی جۆ و گەنمەشامی. کوردە عەلەوییەکان، کە لە بە کۆمەڵگەیبوون و بەها مرۆیەکاندا بەهێز و تۆکمەن، ڕاستییەکان بەو شێوەیە شێوندرابوو و بەو شێوەیە بۆ خۆیان پێناسەیان کردبوون تاوەکو بیانکەن بە تورک و بۆ ئەوەی لە دۆخە دووریان بخەنەوە دەستیانکرد بە هێرشی پاکتاوکردن بۆ سەریان. لە بەرامبەردا دێرسیمییەکان کە خاوەنی ژیانێکی جوان و کۆمەڵایەتی و بەها قوڵەکانی مرۆڤ بوون، لەلایەن عەقڵییەتی دەوڵەتی پاکتاوکەر و عەقڵییەتی بەدەر لە مرۆڤایەتی و بە شێوەی دڕندانە کۆمەڵکوژی و زوڵمێکی زۆر گەورەیان بەرامبەر ئەنجامدرا، کە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە. خەڵکی دێرسیم ئەو پاکتاوکردن و سڕینەوە و کوشتارە لە بیر ناکات، بە گۆرانی، حەیران و لاوک ئەوەیان بە نەوەی نوێ گەیاند تاوەکو لە بیر نەچێتەوە. بەو شێوەیە مێژووی زارەکی لە دێرسیم بوو بە مێژووی ڕاستەقینە و بەهێز.
دێرسیم و دێرسیمییە ڕاستەقینەکان حەیران و لاوک و مەقام لە ناویاندا مێژووی زارەکییە. لە دەرەوەی ئەوە هەر هەوڵێکی داگیرکەری پاکتاوکار بۆ چەواشەکردن و هەڵگەڕانەوەی مێژووە. بێگومان ئەرشیڤەکانی دەوڵەتی تورک ئەوە بە ڕوونی دەخەنە پێشچاو، کە ئەو کۆمەلکوژییە بەدەر لە مرۆڤایەتی بووە. تەیب ئەردۆغان چەند ساڵ لەوە پێش بەوە ڕەخنەی لە جەهەپە دەگرت و ئیدانەی دەکرد، کە لە دێرسیم تاوانی گەورەی نا مرۆڤانە و کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە. سەرۆک وەزیرانی تورک لەو کاتەدا دانی بەوەدا نا، کە لە دێرسیم کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن ئەنجامدراوە. پێش ئەوەش ئێحسان سەبری چاغلایانگیل، کە ماوەیەکی زۆر وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک بوو، دانی بەوەدا نابوو، کە لە ئەشکەوتەکاندا وەک مشک ژەهریان بە دێرسیمییەکان داوە.
سەید ڕەزا و هەڤاڵەکانی وەک هێما و سیمبول بۆ سەلماندنی ئەو پاکتاوکاری و سڕینەوەیە لە دێرسیم لە سێدارەدران. بەڵام نەوەکانی سەید ڕەزا، کە سەریان بۆ دوژمنانی مرۆڤایەتیی پاکتاوکەر دانەنەواند، بە دڵسۆزیی پێشینانی خۆیان، دەستیان لە تێکۆشانی لێپرسینەوە لە پاکتاوکەران و هەروەها ئازادکردنی دێرسیم هەڵنەگرتووە.
پیر سەید ڕەزا بە وتنی من دەرەقەتی فێڵ و تەڵەکەکانی ئێوە نەهاتم، با ئەوە بۆ من ببێتە دەرد و بەوە ڕاستیی دوژمنی خستە پێشچاو و لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، منیش سەرم بۆ ئێوە نەنەواند، با ئەوەش بۆ ئێوە ببێتە دەرد و بەو شێوەیە بانگی لە دێرسیمییەکان و گەلی کوردستان کرد، کە دەبێت بە چ هەڵوێستێکەوە بەرامبەر بە دوژمن بوەستنەوە.
با سەید ڕەزا و هەڤاڵەکانی بە ئارامی سەر بنێنەوە و بنون! کچان و کوڕانی کوردی عەلەوی و سونی سەریان لە بەرامبەر داگیرکەران نەچەماندووە، تاوەکو ئافراندنی کوردستانی ئازاد و دێرسیمی خۆسەر و خۆبەڕێوەبەر درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن. بە دڵنیاییەوە دێرسیم بە ناسنامە عەلەوی و کوردییەکەیەوە ئازاد دەبێت.
سەعید قرمزی تۆپراک، عەلی حەیدەر یڵدز، حوسێن جەوهر، سولەیمان جیهان، مەزڵوم دۆغان، ساکینە جانسز، هێڵین موراد، جەعفەر جانگۆز و هەزاران شەهیدی تری دێرسیم پێشەنگایەیتیان بۆ ئەو تێکۆشانەی ئازادی کرد و دەیشیکەن. بە هەڵوێست و تێکۆشانی خۆیان وەک سەید ڕەزا دوژمنی پاکتاوکەریان تووشی دەردێکی گەورە کردووە.
ئەوان هەرگیز لە یاد ناکرێن، دێرسیمی ئازاد و کوردستانی ئازاد خەونی ئەوان بوو و بە دڵنیاییەوە ئەو خەونەیان بەدی دێت.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!