ناو: دیار
نازناو: کوردە
ژیاننامە
دیار کوردە، ڕۆژنامەڤانێکی کوردە لە واشتن دی سی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژیی، ئێستا بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕووداوە لە واشنتن، ڕووماڵی سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردستان دەکات، بەبەردەوام لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەڤانییەکانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) و کۆشکی سپی بەشدار دەبێت و لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە کوردستان، ئێراق، سووریا، تورکیا و ئێران پرسیار دەکات، هەروەها تاوەکوو ئێستا لە ماوەی کارکردنی لە واشنتن، هەڤپەیڤینی لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکا کردووە، لەنێویاندا، ژەنەڕاڵ پات ڕایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، جۆن کێڕبی، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا و بەپرسی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاساییشی ئەمریکا، جۆفری پاییت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە، ڤیکتۆریا تەیلەر، بەرپرسی مەلەفی ئێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها ساڵانە ڕووماڵی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەکات، تاوەکوو ئێستا چەندین ڕاپۆرتی لەسەر ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا و بەتایبەتیی لە شاری ناشڤێل کە بە کوردستانی بچووک ناسراوە کردووە.
دیار کوردە پێشتر بەڕێوەبەری پلاندانان بووە لە ڕووداوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری لە زانکۆی کوردستان -هەولێر بەدەستهێناوە و ئێستاش خوێندکاری ماستەرە لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن، سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی نیشتمانی ئەمریکا دەخوێنێت.
لە ساڵی 2024 لەلایەن دامەزراوەی پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا، دیار کوردە لەگەڵ شەش ڕۆژنامەڤانی دیکە لە لەنێویاندا پەیامنێری فۆکس نیوز، ڕۆژنامامەی نیویۆرک تایمز، زی دی ئێفی ئەڵمانی و سی بی ئێ سی ئەمریکایی وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرە بیانییەکانی ئەمریکا دیار کرا..[1]