کوردستان قوربانی کوێستانت دڵی پڕدەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمیانت هەناسەی سەردی من
کوردستان باخاتی فیردۆسە هەموو گوڵزاری تۆ
عیززەت و فەخرە هەموو نەقشی دەرودیواری تۆ
مەرکەزی زانست و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
کوردستان باخاتی فیردۆسە هەموو گوڵزاری تۆ
نیشتمان ئەی شاخ و باخانت ئومێدی دڵ هەموو
کوردستان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو
نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیانفیدایی لانەدەم
لاوی کوردم خۆت نەکەیتە داری دەستی دوژمنت
دوژمنت نەتباتە مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت
#ئەحمەد موفتی زادە#[1]