سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی
من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم
تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم خەڕڕاتم ئەکەی
(من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم
تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی
من ڕەزا نابم بە نانی گەندومی ئادەم فەریب
تۆ ئومیدی کوورەخانەی نانەواخانم ئەکەی
من لە شاهی خاوەنی فێڵ و عەلەم پەروام نییە
تۆ بە ژێر دەستی پیادە و ئەسپەوە ماتم ئەکەی
فی المثل من موسلیمم دەعوای موسڵمانیم هەیە
تۆ حەواڵەی مەسئەلەی ئینجیل و تەوراتم ئەکەی
نەزم و نەسری تاهیر ئیمڕۆ بۆتە ئەورادی زبان
تازە دێی فێری قەسیدە و شیعر و ئەبیاتم ئەکەی
#تاهیر بەگی جاف#[1]