مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری (عِلمُ الێقین)
ئەی سپەهسالاری فەوجی ئەنبیاء و مورسەلین
بۆ نەوازش، زاتی حەق هەم حوججەت و هەم دەنگی تۆ
شاهیدی تەعزیمی تۆ بوو یاوەری ڕوحُ الأمین
موشکی تۆزی دامەنت، عەتری دەماغی ئەتقیا
یەعنی بۆ تەئسیری بینش، عینی سورمەی خاکبین
ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ ئەی شافیعی زومڕەی ئەسیم
من گونەهبار و خەجاڵەت، تۆ شَفیعُ المُذنِبین
خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر
بەڵکوو لوتفی شاهی لەولاک بێ نەجاتم دا لە شین
موستەحەققی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
واجبی ڕەحمم بەسە یا ڕَحمتً لِلعالَمین
ڕووت و قووتی مەحشەر و بێ سایە و ئاوارە خۆم
مەزرەعەی عەفووی خودا نابێ ببێ، بێ خۆشە چین
حەسرەتا مەحروومی شەهد و زیارەتی شوبباکی تۆم
بۆ نەڕێژم ئەشکی ئاڵ و ئاوی گەرم و ئاتەشین
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم تەرەححوم تا زووە
ئەو سەگی ئەسحابی کەهف و من سەگێکی تابیعین
ڕوو لە قاپی موستەفا کە بێژە یا خَیرُ البَشَر
نیمە تۆشەی ڕێگە، جوز ئیخلاسی ئالی تاهیرین
#تاهیر بەگی جاف#[1]