مەلجەء و پشت و پەناهێ غەیری لوتفی تۆ نییە
گەر ببەخشی وەر نەبەخشی، جان نیسار و چاکەرم
تالیبی دیبای شەفاعەت، کەس نییە وەک من بەجان
بۆ مەتاعی ڕەحمەتی تۆ، ئیمڕۆ من سەودا گەرم
نابێ من تەنها لە لوتفت بێ نەسیب و بەهرە بم
چوونکە فەرمووتە، شەفیع و شەهسواری مەحشەرم
نەعتی شاهی ئەنبیا تاهیر کە هاتە سەر زبان
جیلوە بەخشی زەوقە ئیمڕۆ نەزمەکەی پڕ شەککەرم
#تاهیر بەگی جاف#[1]