نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان
نەزیری موویی تۆیە ڕەنگی قەتران
لە شەکرباری لێوت بێ نەسیب بووم
بەڵێ، هەر تەنگ ڕۆزین ئەهلی عیرفان
بە ماچێکی دەبەخشم گەر کەرەم کات
جەمیعی خەرج و دەخڵی مۆڵکی بابان
برۆ و ڕۆخسار و زوڵف و لێوی ئاڵت
شەو و ڕۆژ و هیلال و عیقد و مەرجان
بِحَمد الله ئەتۆی ئەمڕۆ بە خووبی
لە جێی فەرزەندی خاسی پیری کەنعان
نە من ماچی لەبی تۆم بوو بە قسمەت
نە ئەسکەندەر گەیشتە ئاوی حەیوان
بە زاهیر کەم دەبەم ئیسمی ویساڵت
لە خۆفی حاسید و بیمی ڕەقیبان
حیکایەت بوو لە توولی زوڵفت ئیمشەو
هەتا جەمعی ڕەفیقان بوون پەرێشان
وەرە تەسلیم کە ڕۆحت با خەلاس بی
ئەتۆش تاهیر وەکوو جەمعی ڕەفیقان
#تاهیر بەگی جاف#[1]