کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,531
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,492
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نەشمیل
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نەشمیل
نەشمیل
نەشمیل کچەکورد ئەی باوەفا یار
چاوکاڵ، خوێن شیرین، نازک و نازدار
پەروەردەی ئاووهەوای کوردستان
گوڵی سەرچڵ و شەمامەی بێستان
جوانیت وێنە بوو لەناو هەواڵان
خەندەت سەد دڵی دەبرد بەتاڵان
وا تۆ حەوت ساڵە فرمێسک ئەڕێژی
لە دووروەتەنیم سوێری دەچێژی
کوڵمی سوورت بوون بە گەڵای پاییز
ژاکاوی و شێواو لە دووریی ئازیز!

نەشمیل ئەو دەردەی لە توە لە منیشە
داری سەبووریم دەرهات لە ڕیشە
منیش وەکوو تۆ هەناسەم سەردە
ژینم هەمیشە هەمڕازی دەردە
دڵ خوێن و چاوم ئەسرین دەڕژێنێ
دووردەستیت بەندی جەرگم دەپسێنێ
نەشمیل سەبەبکار بە کۆی زووخاڵ بێ
ئیستیعمار وەک من وێرانەماڵ بێ
تۆی بێوەژن کرد کوڕتی کرد هەتیو
منیش دەربەدەر، بێ جێگا و بژیو
بەڵام کە ژیاوم، ژیاوم بە ئەمەل
وا ڕۆژی ئەمەل هاتەدەر لە کەل
بە کوردی دەڵێن (بەری تەنگانە
کورتە) مەسەلی کوردانە، جوانە
زۆری نەماوە تووش ببین شادی
کوردیش هەڵدەکا ئاڵای ئازادی
هەرچی ڕژێنرا لە فرمێسک و خوێن
کۆ ئەبێ و بەدکار تێیدا دەخنکێن
نەشمیل ئەو ڕۆژە نەما تەنیا بین
بێکەس بێداژدار، بێجێ و پەنا بت
هومێدمان نەبێ بە فریادڕەسێ
دەنگی کورد نەگا بە گوێی هیچ کەسێ
نەما تۆ کوردی نایەمە یاریت
دوعات لێ کراوە نایە ڕزگاریت
نەما (کێ ڕەنگی ڕەشە یان ئەسمەر
بۆ پیاوی سپی ببێتە نۆکەر)
ڕەش و سوور و زەرد، سپی و گەنم ڕەنگ
وا ئێستا یەک دڵ، یەک زمان، یەک دەنگ
بۆ داوای ئاشتی و سەلام دەخرۆشن
بۆ برایەتیی گەلان دەکۆشن

نەشمیل بریا تۆش بوای ئێستە لەلام
وەک من بت دیبا کۆمەڵی سەلام
لە هەموو جسن و زمان و دینێ
هەرچی پیاوچاکن لەسەر زەمینێ
نوێنەریان لێرە دەست لە دەست دەکەن
خوێنڕێژی و زوڵم و زۆر بەربەست دەکەن
دەریایەک شەڕەف شەپۆلێ دەدا
شەڕهەڵایسێن چۆن خۆ لێ دەدا
نایەڵن کوڕمان بکوژرێ لە شەڕ
پێ بکەنە بەسیە چاوی سوور و تەڕ
کە تۆ مەنشووری سەلامت مۆر کرد
نووکی قەڵەمت شەیتانی کۆر کرد
بۆمبافرۆشان، چەتە و پیاوکوژان
خاوەن سەرمایەی خوێنی گەل مژان
لەو کۆخەی ئەوان ڕووخاندیان بە بۆم
چەند هەژارێکی وەکوو خۆت و خۆم
قازییە و یەک یەک دێتە بەردەستی
هەرکەس هەقی خۆی دەنێنە مستی

مەڵێ کۆخی مە تەنگە و ئەوان زل
تێوە ناچێ ئەو شان و زگ و مل
گەر دادئەستێنی بە هەق بێتە جێ
وشتر بە کونی سوژندا ئەچێ
مەڵێ دەس نادەن قەڵایان بەرزە
عاسمانڕووشێنن نایەنە لەرزە
باوەڕمان پتر بەرز و قەوییە
لەڕاست سباتمان عاسمان نەوییە
مەڵێ بە فڕۆکە دەردەچن لە چەنگ
خۆ دەشارنەوە لە جێی ڕەش و تەنگ
هوردووی کرێکار بەهێز و نەمر
ئەوان کەروێشک بە عەڕابە گر
چاومان وا فێری ڕەشی زیندانە
دەبیندرێنەوە هەرکوێ جێیانە
کە نەما تۆوی خوێنمژ و زۆردار
دنیا دەکرێتە بەهەشت و گوڵزار
کۆشکی دە قاتی ئاغا بەش دەکرێ
ئێمەش چاوێکمان خانوو پێ دەبڕێ
نەشمیل من و تۆش بێ ترس دەژین
مناڵمان دێنە گەشکە و پێ کەنین
لێیان دەگەڕێین کوردی بخوێنن
بە زمانی زگماک یەکتر بدوێنن
کە کۆمەڵێ وا کۆ ئەبێتەوە
ئاڵای کوردانیش دەشەکێتەوە

#هەژار موکریانی#[1]
ئەم بابەتە 1,433 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئالەکۆک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: نیشتمانی
جۆری هەڵبەست: نوێ
کێشی هەڵبەست: عەروز
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,433 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!