جۆری وشە: ناو
واتا: سیاری حەسپ؛ سوار.[1]
ئەسپ سوار: کەسێکی سواری ئەسپ بێ، نەک وڵاغی تر.
نموونە:
من پڵاوخۆرم بە دۆ تێر نابم
من ئەسپ سوارم بە کەر فێر نابم[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ڕەش سواری ئەبرد شێ سوار بە گاڵە
گا بە نەرمەغار، گا بە چوار ناڵە!
لێی ڕائەپەڕی لەوبەر کوتوپڕ
ئەسپ سوارێکی کلک و مل جوان گر
#گۆران#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!