جۆری وشە: ناو
واتا: سوورێژە؛ نەخۆشی زارۆکانە کە زیپکەی وردی سووریان لێ دێ.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #مەيمون بۆخۆی نەبوو سورێژەشی لێهات#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
خوداوەندا بە حەقق و حورمەتی خاسانی دەرگاهت
ئەوانەی ڕوو بە قیبلەن دایمەن دەستیان بە دەسنوێژە
کەسێ حیفزی حقووقی میللەتی مەنزور نەبێ ڕەببی
کەڕ و لاڵ بێ لە پاش کوێری بە خروێکە و بە سوورێژە
#مەلا مارف کۆکەیی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!