پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

  • جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
  • جۆری گەڕان: = یەکسان
  • جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...


  • هەموو پۆلەکان
  • ئامار و ڕاپرسی
  • ئیدیۆم
  • بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
  • بەرهەمە کوردستانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • پارت و ڕێکخراوەکان
  • پۆلێننەکراو
  • پەرتووکخانە
  • پەند
  • خواردنی کوردی
  • دۆزی ژن
  • زانستە سروشتییەکان
  • ژیاننامە
  • ژینگەی کوردستان
  • شوێنەوار و کۆنینە
  • شوێنەکان
  • شەهیدان
  • فەرمانگەکان
  • گیانلەبەرانی کوردستان
  • گەشتوگوزار
  • مۆزەخانە
  • ناوی کوردی
  • نووسراوە ئایینییەکان
  • نەخشەکان
  • نەریت
  • هۆز - تیرە - بنەماڵە
  • هۆنراوە
  • وشە و دەستەواژە
  • وێنە و پێناس
  • ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
  • ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کارە هونەرییەکان
  • کلتوور - گاڵتەوگەپ
  • کلتوور - مەتەڵ
  • کورتەباس
  • کۆمەڵکوژی
  • کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
  • یارییە کوردەوارییەکان



  • هەموو زمانەکان
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 25-03-2025
  • 26-03-2025
  • 27-03-2025
  • 28-03-2025
  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان

  • 25-03-2025
  • 26-03-2025
  • 27-03-2025
  • 28-03-2025
  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
29-03-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
مازیار فایەق
29-03-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەید ساڵح چەمسەیدیی
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
قادر ئاغای کوڕی عەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرتی دێبۆکری
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
نووسەرێکی کورد بە ئیشقەوە دەڕوانێتە پەرتووک خوێندنەوە
28-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
ئەحمەد جەمیل ئەنوەر لە گوندی موحسیناوەی مەخموور لە ساڵی 1987دا
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
سەنجەرخانی وەزیری سەرکردەی قەڵای میاوەرانی سنە و شێخ عوسمانی نەقشبەندی و شێخ مەولانای نەقشبەندی
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  546,338
وێنە
  116,692
پەرتووک PDF
  21,122
فایلی پەیوەندیدار
  112,584
ڤیدیۆ
  1,967
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
298,402
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,417
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,779
عربي - Arabic 
35,621
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,671
فارسی - Farsi 
12,632
English - English 
8,073
Türkçe - Turkish 
3,735
Deutsch - German 
1,887
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,169
ژیاننامە 
27,321
پەرتووکخانە 
26,404
کورتەباس 
20,314
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,316
شوێنەکان 
13,865
پەند 
13,750
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,956
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,536
وێنە و پێناس 
8,172
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,847
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,514
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
831
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
645
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,237
MP4 
3,188
IMG 
215,197
∑   تێکڕا 
252,174
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئە...
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مەلا ناسیح تۆماری
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەل...
وێنە و پێناس
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئم...
هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook5
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram3
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)3
English - English0
عربي - Arabic2
فارسی - Farsi2
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991

هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991
ڕاپەڕینی1991، یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە (ڕاپەڕین) بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی کوردستانی باشوور لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات لە دژی حکوومەتی بەعس خەباتیان دەکرد و لە چیاکانی کوردستان دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا.
لەبەرئەوەی ڕاپەڕینی ئازاری1991 ی گەلی کوردستان، ڕوداوێکی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو، دەسکەوت، گۆڕانکاری و وەچەرخانێکی گەورەی هێنایە ئاراوە، بە کورتی لێرە دا باسی چەند لایەنێکی ڕاپەرین ئەکەین.

پێناسەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین شێواز و دەسکەوت و قۆناغێکی خەبات و شۆڕشی هەر گەل و نەتەوەیەکە بۆ بەدیهێنان و جێگیرکردنی ئامانجەکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان و ڕزگارکردنی گەل و وڵا، بە چەندین شێوە و هۆکار ئەنجام دەدرێت.

هەڵومەرجی ڕاپەرین
لە ڕاستیدا ماوەیەک بەر لە ڕاپەرین، بارودۆخی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هەلومەرجی سیاسی لەناو هێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور زۆر نالەبار و تەنگەتاو بوو، لەبەر ئەوەی کاتێک کە 08-08-1988 شەڕی خوێناوی نێوان عێڕاق – ئێران وەستا، ڕژێمی بەعسی بەغدا دەست بەتاڵ بوو، بە هەموو هێز و شێوازێک کەوتە دژایەتیکردنی کورد، کوردی ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارە و سەرگەردان کرد، شۆڕشی کوردی پووکاندەوە و، لایەنە چەکدارەکان چوونە سەر سنوورەکان، لەوێ مۆڵگەیان کرد، لە هەموو ڕوویەکەوە ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار و کولەمەرگییان بەسەردەبرد، کورد بێ پشت و پەنا بوو، پیلانی زیاتری لەسەر بوو.
وەلێ کە لە 08-08-1990 عێڕاق هێرشی کردە سەر کوێت و داگیری کرد، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان لە عێڕاقیان دا، دەرگای گۆرانکاری و ڕاپەڕین کرایەوە، سوپای ڕژێم تووشی تێشکان بوو، پێگەی نێودەوڵەتیی عێڕاق لاواز بوو، باری ئابووری و دەروونی و لۆجستی خراپ و لاواز بوو، لایەنە چەکدارەکانی عێڕاق هەستا نەوە و ڕاپەڕینیان بەرپاکرد.

ئامادەباشی بۆ ڕاپەرین
بەپێی هێز و توانای ئەوسای لایەنە چەکدارەکانی کوردستان و عێڕاق، لە هەموو ڕوویەکەوە کەوتنە ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی ڕاپەرین، سەرەتا لایەنە عەرەبەکان لە خوار و دەستیان بە ڕاپەرین کرد، ڕژێم لێیان کەوتە خۆ تا ڕادەیەک ڕاپەڕینەکەی سەرکوت کرد، دواتر لە جەماوەری کوردستان و لایەنەکان کەوتنە خۆ بۆ ئەنجامدانی ڕاپەڕین.
بارەگایان لەسەر سنوورەکان زیاد کرد، بە ڕاگەیاندن خەڵکیان وشیار کردەوە، کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی پێکهێنا، ڕێکخستنەکانی خۆ و جەماوەرییان ئاڕاستە کرد.
هەر لایەنەنێک و لە سنوورەکانی خۆی، هەندێکیان پێکەوە دابەزینە ناو شار و شارۆچکەکان، لەلایەکی ترەوە جەماوەر و ڕێکخستنەکان ڕۆڵی گرنگیان لە پێشوازیکردنی پێشمەرگە و ئەنجامدانی ڕاپەرین و گرتنی بارەگا و دامودەزگاکانی حکوومەتدا هەبوو. هەر لایەنێکی سیاسی لە شارەکان تا ڕادەیەک کاری خۆی کردبوو، خەڵکی ئاگادار کردبووەەو و لیژنەی پێکهێنابوو.

ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە شاری ڕانیەڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا 21ی ئازاری 1991 لە پاش ئازادکردنی کەرکووککەرکووک کۆتایی پێ هات و بەم شێوەیە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە کوردستانی باشوور کرانە دەرەوە و سەرجەم هێز و سەربازەکانیان کوژران و ڕاونران. چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بە سوپایەکی بێشوومارەوە هێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، کە تێیدا خەڵکی کوردستان ئاوارە بوون بەرەو سنووری وڵاتە هاوسێکانی عێراق.

دەستپێکی ڕاپەڕین
ئەگەرچی ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە ڕانیەوە، کە ناسراوە بە (دەروازەی ڕاپەڕین) دەستی پێ کرد، بەڵام لە 3ی ئازاری 1991دا بۆ یەکەمجار وەکو دەستپێکی ڕاپەڕین لە ئۆردوگای خەبات و کەڵکی هەولێر شەڕێک لە نێوان پشدەرییەکان و بنکەی پۆلیس ڕووی دا، دەرەنجام هەڵیان کوتایە سەر پۆلیس و دەستیان بەسەردا گرت. ڕژێم هێرشی کردنە سەر و سەرکووتی کردن و محەمەد فارووق و بەختیاری لێ کوشتن و دوو کەسیشی لێ زامدار کردن.
پاشان ڕێکەوتن لە نێوان ڕژێم و جەماوەردا کرا و دامودەزگاکانی گەڕانەوە ئەوێ تا ڕاپەڕین لەوێش بەرپا بوو، هاوکات هەمان ڕۆژ ڕاپەرین لە بەسرەش سەری هەڵدا.
5ی ئازاری 1991دا ڕاپەرینی گەلی کورد لە شاری ڕانیە لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێ کرد، لە هەموولاوە جەماوەر داڕژانە سەر کووچە و کۆڵان و شەقامەکان، لە ڕادیۆکان و بڵندگۆی مزگەوتەکان خەڵکیان هاندا بۆ ڕاپەڕین.
پاشان جەماوەر هەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت، بۆ سەعات 3ی سەر لە ئێوارە سەرجەم ڕانیە لە ڕژێم پاک کرایەوە، هەمان ڕۆژ (چوار قوڕنە و حاجیاوا و دەشتی بتوێن) و سەربازگەی (سەرکەپکان) ئازاد کران، جگە لە تیپی 44ی چواڕ قوڕنە 50 کەس لە ڕژێم و 100 کەسیش لە هاوولاتیان کوژران، ژمارەیەکی زۆر لە ڕژێم گیران، بۆیە ئەمڕۆژە لە مێژووی کوردا بە ڕۆژی ڕاپەرین و ڕانیەش بە دەروازەی ڕاپەڕین دادەنرێت، ئەگەرچی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیار بوو 7ی ئازار دەست بە ڕاپەرین بکرێت، بەڵام جەماوەر زوو گڕی گرت و ڕاپەرینیان بەرپا کرد.

ڕۆژژمێری ڕاپەڕین
لە 6ی ئازاری 1991 ناوچەی بازیانی یەک و دوو و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر ئازاد کران، بە جۆریک کە لە بازیان لە کاژمێر 4ی ئێوارە هەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت و هەر زوو سەرکوتیان کردن، لە پشدەریش سەربازگەکانی ڕژێم لە نێوان پێشمەرگەی سەرەوە و جەماوەردا دەورە دران و هەر زوو گیران، تەنها فەوجی قادر ئاوای پشت (سەنگەسەر) نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد و بووە هۆی قوربانیدانی چەندان پێشمەرگە و هاووڵاتی و کوژرانی دەیان سەرباز و گیرانی فەوجەکە. لەلایەکی ترەوە، هەمان ڕۆژ لە بێتوێن تیپی 44ی چواڕقوڕنە لە چوارقوڕنە لە سێ لا دەورە درا و هەر زوو کۆنتڕۆلکراو دواتر بنکەکانی سەر (کلکەی کۆڵین و حاجیلە) و بەرزایەکانی دۆڵە ڕەقە بێ شەڕ دابەزینە خوارەوە و تەسلیم بە گەل بوون، تەنها لە تیپی چوارقوڕنە چەند شەهیدێکی خەڵک و کوژراوی ڕژێم هەبوون. ڕژێم لیوایەکی لە کۆیەوە هێنایە (گردجان) بۆ پاڵپشتیی تیپی چوارقوڕنە و بە تۆپ و خومپارە کەوتە گیانی هاووڵاتیانی ناوچەکە. هەر هەمان ڕۆژ ئەوێش گیرا و چەند سەرباز و ڕائیدێکی لێ کوژران.

7ی ئازار ڕاپەڕینی سلێمانیسلێمانی
دەستبەسەراگرتنی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی لەلایەن جەماوەر و هێزی پێشمەرگە و پاککردنەوەی لە پیاوانی ڕژێم و سەربازان دەستی پێ کرد.
لە 7ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕین و هەر زوو هەڵیان کوتایە سەر بنکەی حامییەی پۆلیس و بەردەرکی سەرا و ئازادیان کرد، هەروەها بۆ بەیانیی 8ی ئازار قەڵای ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و سەر بازگەی سەلام و پادگاکانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆل کرد بە جۆرێک بە هەزاران سەرباز خۆیان دا بەدەستەوە و دەیان پلەدار و پیاوانی ڕژێم کوژران.

8ی ئازار لە چەمچەماڵچەمچەماڵ و هەڵەبجەهەڵەبجە و عەربەت و زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی
لەی 8ی ئازاری 1991 ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ و هەڵەبجە و عەربەت و ئۆردووگاکانی (زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی) دەستی پێ کرد و سەرجەم ئەو ناوچانە و ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و کەرکووک و بەعقووبە بە خوێنی چەندان شەهیدی هاووڵاتی و کوژرانی چەندان کەس لە پیاوانی ڕژێم کۆنتڕۆل کران. هەر ئەو ڕۆژەش سەرجەم بنکەکانی پشتاوی سەر مامەندە و قەڵادزێقەڵادزێ دابەزینە خوارەوە و بێ کوشتار خۆیان بەدەست گەلەوە دا. لەلایەکی ترەوە قەڵای (سووسێ)ی ڕژێم گیرا و بەرەو دوکان چوون و لەلای دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و جەماوەر هەر بەرەو بەنداوی دووکان دەهاتن، بۆیە بۆ ئێوارە ئەم ناوچەیەش بەتەواوی کۆنتڕۆل کرا.

9ی ئازار کۆیە و شەقڵاوە و کفریکفری
لە 9ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری شەقڵاوە و کۆیەش ڕاپەڕین، ئەگەرچی سوپایەکی زۆر لە هەیبەت سوڵتان هەبوو و لە 8ی ئازاردا چەند لیوایەکی زرێپۆشی زیادی هێنایە ئەوێ و لە هەواو لە زەمین بەرگرییەکی باشییان لە خۆ کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی ناو شاری کۆیە ئازاد کرا، دواتر لە هەموو لا هەیبەت سوڵتان دەورە درا و کۆنتڕۆڵ کرا و سوپاکەی گیران. وێڕای ئەوەی کە ناوچەی شەقڵاوەش ئازاد کرا، بۆ ئێوارەش کاتژمێر 4ی سەر لە ئێوارە لە ئۆردووگای زۆرەملێی شارەدێی (باسرمە) لە ناوچەی هەریر هەڵیان کوتایە سەر بنکەی پۆلیس و ئەوێش بۆ بەیانی پاک کرایەوە. لەلایەکی ترەوە لەلای کفری ڕاپەڕین هەمان ڕۆژ سەریهەڵدا کە بووە هۆی ئازادکردنی کفری و (باوەنوور) و بەرزاییەکانی.

10ی ئازار ناوچەکانی (مەسیف، تەقتەقتەقتەق، ڕواندزڕواندز، قەرەهەنجیر، ئاغجەلەر، هەریر، باتا، خەلیفان، سپیلک، سۆرانسۆران، چۆمانچۆمان، حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور) ڕاپەڕتن سەریهەڵدا.
لە 10ی ئازاری 1991، جەماوەری مەسیف و تەقتەق و ڕواندز و قەرەهەنجیر و ئاغجەلەر و هەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور و سەرجەم ئەو ناوچانە ڕاپەڕین و لە چەند کاتژمێرێکدا ئازادیان کردن، بە جۆرێک کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە سەرەتا کۆڕێ گیراو پاشان مەسیف ئازاد کرا و لە سەعات 12ی نیوەڕۆ هەریر و باتاس ڕاپەڕین و سپیلک و دۆلی (بیاو و بێخمە) ئازاد کران، لە کۆیە لە هەمان ڕۆژ جەماوەر و پێشمەرگە بەرەو تەقتەق پێشڕەوییان کرد و خەڵکی ئەوێش لەم ڕۆژەدا ڕاپەڕین و ئازادیان کرد، هەر ئەو ڕۆژەش ئۆردووگای بەستۆرەش ئازاد کرا، کە بەدەیان کەس لەو ناوچانە لە پیاوانی ڕژێم کوژران و چەندان پێشمەرگە و هاووڵاتیانیش شەهید بوون، بۆ وێنە لە شەقڵاوە 33 پێشمەرگە شەهید بوون، پاشان هەر هەمان ڕۆژ خەڵکی شارۆچکەی (دوزخورماتووخورماتوو)ش لەدژی دامودەزگاکانی حکوومەتی بەعس ڕاپەڕین و سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

11ی ئازار هەولێرهەولێر
لە11ی ئازاری 1991دا، جەماوەری شاری هەولێر هەر لە سپێدەی بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی “شۆڕش” و “مەلایان” و “برایەتیی سەرەوە” ڕژانە سەر شەقامەکان و بارەگاکانی ڕژێم و لە کاتژمێر 9ی بەیانی سەرجەم جەماوەر و گەڕەکەکان ڕژانە سەر شەقام و کووچە و کۆڵانەکان و بەیەک دەست دا ڕژانە سەر سەرجەم بارەگا و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێم، بەتایبەت دائیرەی ئەمن و جەیشی شەعبی و ئەمنی تەواری و مەنزوومەی شیمالی و بنکەکانی پۆلیس و هتد. کە تا ئێوارە سەرجەم ئەو بارەگایانە کۆنتڕۆل کران، تەنها لە دایەرەی ئەمن و مەنزومەی شیمالی بەرگرییەکی سەختیان کرد، بۆیە کوژراوێکی زۆریان لێ کەوتەوە و هەندێک لەوانەی لەوێ گیران، لەلایەن تووڕەیی جەماوەرەوە گوللەباران کران. هاوکات لە هەمان ڕۆژ ڕاپەڕین لەسەرجەم ئۆردوگا و ناوچەکانی دەوربەری هەولێریش دەستیان پێ کرد، بۆ وێنە لەلای سەرەوە هێزی پێشمەرگە و جەماوەر پێ بە پێ لە دێگەڵەدێگەڵەوە پێداهات کە هەموو بان و بەزراییەکانی سوپا و پادگاکانی ڕژێمی پاک کردەوە تا دەگاتە کەسنەسنەزان، بۆیە کەسنەزان و بنەسڵاوە بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و لە دارەتووش بە نیو کاتژمێر ناوەندی پۆلیس گیرا. لەوێ شەهید درا و ڕژێمیش کوژراوی هەبوو، ئۆردوگاکانی قوشتەپە و شاوێس و پیرزین و مەلا ئۆمەریش هەر زوو ئازاد کران، پاشان هاوکات ئۆردووگاکانی جدیدە و تۆبزاواش ڕاپەڕین و دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ ئازاد کران و بە خوێنی چەند هاووڵاتییەک و کوژرانی زۆرێک لە پیاوانی ڕژێم و لە هەمانکاتدا لە ئۆردووگای خەبات هەڵیان کوتایە سەر بازگەی ئاسکی کەڵەک و هەر زوو کۆنتڕۆلیان کرد و دواتر ئۆردووگاکانی کەورگۆسک و بەحرکە و بەرحوشتر ڕزگار کران.

لەلایەکی ترەوە بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ فەیلەقی 5ی سەربازگەی هەولێر کۆنتڕۆل کرا. بۆ بەیانیی 12ی ئازار پادگاکانی سەر بەرزاییەکانی ڕەشکین و کانی قڕژالە و ڕێی گوێر و مەخموورمەخموور گیران و خۆیان تەسلیمی خەڵک کرد و بەدەیان هەزار سەربازیش لەوانەی پارێزگاری هەولێر و سەربازگەکانی سەر و کە شۆڕ دەبونەوە و بەرەو مووسڵ و کەرکووک دەچوون بێ ئەوەی لەلایەن خەڵک و پێشمەرگە بگیرێن و بکوژرێن، بەلکو نان و ئاویشیان پێ دەدرا.

12ی ئازار جەلەولاجەلەولا و مەخموور و ئاکرێئاکرێ و خانەقینخانەقین و شێخان
لە 12ی ئازاری 1991دا، جەماوەری جەلەولا ڕاپەرین و تا ئێوارە ناو شاری جەلەولا و دەوروبەریان ئازاد کرد، بەڵام دواتر ڕژێم لە هەوا و لە زەمینەوە بەچەکی قورس تۆپبارانی کردن، بۆیە چەندان هاووڵاتی لەوێ شەهید بوون و ڕژێمیش زیانێکی زۆری مادی و مەعنەویی پێ کەوت.
لەلایەکی ترەوە هەر هەمان ڕۆژ شارەدێی مەخمووریش لە خواروی هەولێر ئازاد کرا و لە ڕێگای مووسڵیش لافاوی جەماوەر لەزێی کەڵەک پەڕییەوە بادینان. بۆیە هەر ئەو ڕۆژە ئاکرێ و شارەدێی (بجیل و سورچیایەتی و بەردەڕەش و دینارەتی زێبار) تا دەگاتە (شێخان) و سەرزێی خازر ئازادکران و هەمان ڕۆژیش خانەقین ئازاد کرا.

13ی زاخۆزاخۆ و پردێ و جەبارە و کۆڵەجۆ
لە 13ی ئازاری 1991دا، لەو سەری سنوورەوە جەماوەری زاخۆ و دەروبەری ڕاپەڕین. سەرەنجام ناو شاری زاخۆ و کۆمەڵگەی (هیزاوە و دەرکار عەجەم) ئازاد کران و ڕاپەڕین گەیشتە دەشتی (سلێڤان) و چیای بێ خێر هاتنە ئازاد کرن و پاش ماوەیەیەکی دیکە ڕەخێ سۆرا لە سنووری کەرکووک و شارۆچکەی پردێ ئازاد کران و لە گەرمیانگەرمیانیش کەلارکەلار و شارەدێی جەبارە و کوڵەجۆ ئازاد کران.

14ی ئازار دهۆکدهۆک
لە 14ی ئازاری 1991دا، لەگەڵ هەڵاتنی خۆری بەیانی، جەماوەری دهۆک لە گەڕەکی بەرۆشکێی لای سەرەوە سەریان هەڵدا و بە تێکڕا دەوری دائیرەی ئەمن و ئیستخبارات و پۆلیس و ئالیات و لیوا و فیرقەی حزبی بەعسیان دا و هێرشیان کردە سەر؛ تا نیوەڕۆ هەموویان گیران. جگە لەئەمنخانە نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد، بۆیە زۆربەیان کوژران، دواتر لیواکەش تەسلیم بوو، بەمەش ناوچەکانی (زاوێتە و مانگێش و باگێرا و سەرسەنگ و ئەنیشک و بامەڕنێ و دێرەلوک و ئامێدیئامێدی و سیریێ و شێلادزێ و باتوفە و بێ گۆڤا) و هتد ئازاد کران. پاشان ناوچەکانی (کانی ماسی و ناوچەی بەروای بالا و ڕیکان) بۆیە پایەگاکانی سەر چیاکانی گارا و مەتین و چیای شیرین و چیای فاتێ و چیای بارزان و چیای بامەڕنێ بۆ خۆیان تەسلیم بوون.

21ی ئازار، هاوکات لەگەڵ نەورۆز، شاری کەرکووک
پاش ڕزگارکردنی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن هێزە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستانەوە، تاقە شار کە مابووە ڕزگار بکرێت، شاری کەرکووک بوو، بۆیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە و بە هاوکاریی یەکتر و ڕێکخستنەکانی ناوشار و جەماوری کەرکووک ئامادەکارییان کرد و سەرەنجام ڕۆژی 21ی مانگ سەرجەم شاری کەرکووکیش ئازاد کرا و بە خوێنی دەیان شەهیدی پیشمەرگە و جەماوەر ئەم دەسکەوتنە نەتەوەییە تۆمارکرا.

جێگەی باسە ڕزگارکردنی شاری کەرکووک زۆری نەخایاند و پاش ماوەیەیەک حکوومەت بە چەک و چۆڵی زۆری و هێزێکی دڕندەوە و بە یارمەتیی (موجاهدینی خەڵقی ئیران) کە ئەوکات لە بەغدا بوون، شاری کەرکووک لە دەستی خەڵک دەرهێنرایەوە و خەڵک ئاوارە بوون و پاشان دیسان حکوومەت هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شارەکانی کوردستان و بۆردومان دەست پێ کرد و لەوێوە “کۆڕەوی مێژوویی” خەڵکی باشوور و بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا ئاوارە بوون.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 8,174 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 28
1. شوێنەکان سلێمانی
2. شوێنەکان هەڵەبجە
3. شوێنەکان چۆمان
4. شوێنەکان ئاکرێ
5. شوێنەکان کفری
6. شوێنەکان چەمچەماڵ
7. شوێنەکان خانەقین
8. شوێنەکان ڕانیە
9. شوێنەکان زاخۆ
10. شوێنەکان مەخموور
11. شوێنەکان خورماتوو
12. شوێنەکان قەڵادزێ
13. شوێنەکان سۆران
14. شوێنەکان جەلەولا
15. شوێنەکان کەرکووک
16. شوێنەکان کەلار
17. شوێنەکان تەقتەق
18. شوێنەکان ئامێدیێ
19. شوێنەکان حلبچه
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 05-03-1991
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 07-03-1991
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 09-03-1991
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-03-1991
5. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14-03-1991
6. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 21-03-1991
7. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 13-03-1991
8. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-03-1991
9. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 10-03-1991
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 05-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,174 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.123 KB 05-03-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
پەرتووکخانە
دوین، هێدیاب، ئادیابێن
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
نیهایەت قادر
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
وێنە و پێناس
سێ کانیانی مەهاباد 29-12-2017
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
پەرتووکخانە
وەڵامە ونبووەکان
پەرتووکخانە
پەروەردەی وەرزش (1-6) بنەڕەتی
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
وێنە و پێناس
یاریزانانی تیپی تۆپی سەبەتەی هەولێر وەهبیە محەمەد و سامیە محەمەد لە ساڵی 1979دا
کورتەباس
پەرتووکی ئەدەب و هونەری منداڵان چاپ کراییەوە
ژیاننامە
لاڤە مەلا بەختیار
پەرتووکخانە
ئولیس و ڕاڤەکانی (بەرگی دووەم)
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
کورتەباس
شەریف دەولە کێیە؟
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى
وێنە و پێناس
کەیفی عەبدوڵڵا شێخانی و ئەمین بابە شێخ لە ساڵی 1992دا
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
ژیاننامە
یارا سالار محەمەد
کورتەباس
لەبارەی ناوی نەورۆز و نەوڕۆژ
کورتەباس
مرۆڤ شەیتانە یان شەیتان مرۆڤە؟
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
مازیار فایەق
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەید ساڵح چەمسەیدیی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
27-09-2010
هاوڕێ باخەوان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مەلا ناسیح تۆماری
15-04-2017
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ناسیح تۆماری
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
09-02-2025
سارا سەردار
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
وێنە و پێناس
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئمون دەباغ و شەمسەدین موفتی و شێخ ئەحمەدی نەقیب
26-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئمون دەباغ و شەمسەدین موفتی و شێخ ئەحمەدی نەقیب
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 25-03-2025
  • 26-03-2025
  • 27-03-2025
  • 28-03-2025
  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
29-03-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
مازیار فایەق
29-03-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەید ساڵح چەمسەیدیی
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
قادر ئاغای کوڕی عەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرتی دێبۆکری
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
نووسەرێکی کورد بە ئیشقەوە دەڕوانێتە پەرتووک خوێندنەوە
28-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
ئەحمەد جەمیل ئەنوەر لە گوندی موحسیناوەی مەخموور لە ساڵی 1987دا
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
سەنجەرخانی وەزیری سەرکردەی قەڵای میاوەرانی سنە و شێخ عوسمانی نەقشبەندی و شێخ مەولانای نەقشبەندی
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  546,338
وێنە
  116,692
پەرتووک PDF
  21,122
فایلی پەیوەندیدار
  112,584
ڤیدیۆ
  1,967
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
298,402
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,417
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,779
عربي - Arabic 
35,621
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,671
فارسی - Farsi 
12,632
English - English 
8,073
Türkçe - Turkish 
3,735
Deutsch - German 
1,887
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,169
ژیاننامە 
27,321
پەرتووکخانە 
26,404
کورتەباس 
20,314
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,316
شوێنەکان 
13,865
پەند 
13,750
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,956
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,536
وێنە و پێناس 
8,172
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,847
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,514
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
831
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
645
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,237
MP4 
3,188
IMG 
215,197
∑   تێکڕا 
252,174
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
پەرتووکخانە
دوین، هێدیاب، ئادیابێن
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
نیهایەت قادر
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
وێنە و پێناس
سێ کانیانی مەهاباد 29-12-2017
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
پەرتووکخانە
وەڵامە ونبووەکان
پەرتووکخانە
پەروەردەی وەرزش (1-6) بنەڕەتی
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
وێنە و پێناس
یاریزانانی تیپی تۆپی سەبەتەی هەولێر وەهبیە محەمەد و سامیە محەمەد لە ساڵی 1979دا
کورتەباس
پەرتووکی ئەدەب و هونەری منداڵان چاپ کراییەوە
ژیاننامە
لاڤە مەلا بەختیار
پەرتووکخانە
ئولیس و ڕاڤەکانی (بەرگی دووەم)
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
کورتەباس
شەریف دەولە کێیە؟
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى
وێنە و پێناس
کەیفی عەبدوڵڵا شێخانی و ئەمین بابە شێخ لە ساڵی 1992دا
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
ژیاننامە
یارا سالار محەمەد
کورتەباس
لەبارەی ناوی نەورۆز و نەوڕۆژ
کورتەباس
مرۆڤ شەیتانە یان شەیتان مرۆڤە؟
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
مازیار فایەق
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەید ساڵح چەمسەیدیی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.469 چرکە!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە