نووسینی: #نالی#
$ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!$
ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووری کە دەڵێی قامەتی عووجی!
وەک قافی زەمین قابیلی ئیکمال و تەرەققی...
وەک بورجی سەما لایقی ئیقبال و عورووجی!
ئەی ئاهووی نادیدە بە تەئسیری مەهیبی
یا گەوهەری ئەسدافی و یاقووتی دورووجی
بۆ مەجلیس و یاریی سەبەبی شەوق و سیراجی
بۆ ڕاو و سواریی عەلەمی زین و سورووجی
سەد حەیفی لە بۆ کەعبەیی حوسنت کە بەسەریا
نەججاشیی خەت هاتووە نێزیکە خورووجی
هەرچەندە دەکەن قەتعی سەرت، دێیەوە ئەی خەت
وەک (هیندووی سەححاری مەجووسی) چ لەجووجی!
تەلوینی ڕەقیبت چ بەیان کەم بە (مەقامات)؟!
مەشهوورە حیکایاتی (ئەبوو زەیدی سورووجی)!
مەعلوومە لەوێ ڕاز و خوتووری دڵی نالی
إِذْ حَلَّ بقَلْبي، ۆ بِاَسْرَارِهِ نوجِی
[1]