نووسینی: #نالی#
$ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا!$
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی ناسناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا!
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا!
غەریب و بێکەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ
جگەر سووتاو و ماڵوێرانی زوڵفی چینتە، بازا!
معاذ اللّە کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ
کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا!
ئەگەر خوێنم دەڕێژی تۆ، ئەوە تێغ و ئەمیش گەردن
ئەگەر بنیادی پەیمان، دەستی من دامێنتە، بازا!
لە چاوانم هەتاکەی قەترە قەترە خوێن دەکەی ئەی دۆست!
کوا ئەم عەهد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا
بە نالی باوەڕت نایێ، خەیاڵت بێت و بیبینێ
کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە، بازا!
[1]