نووسینی: #نالی#
$لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ$
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی ناسناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ
ئەمیش با ماجەرای هیجرانی نووری ڕوودباری بێ
چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج!
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماری بێ!
بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی صبغة اللّەبێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی یداللّە دەستیاری بێ!
فویووزاتی سەفا و مەروە هەروەک ناودان دەم دەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاری بێ!
ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، جانی جانان بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەت گوزین، ڕۆحی عەزیزان یاری غاری بێ!
شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبی
مەساعی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باری بێ!
نیشانەی صبغة اللّهی لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتیخاری بێ
بە کوێری دوور لە (نووری) مایەوە نالی لەمێ، یاڕەب!
فویووزی تۆزی ڕێگەی کوحلی چاوی ئەشکباری بێ!
[1]