نووسینی: #نالی#
$خۆشا ڕەندێ لە دنیا بێ موبالات و موجەڕڕەد بێ$
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، لە قاڵبی هۆنراوەدا، پێی دەوترێ (پارچە- قطعة).
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی ناسناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
خۆشا ڕەندێ لە دنیا بێ موبالات و موجەڕڕەد بێ!
بە ڕۆژ زیندەی جەماعەت بێ، بە شەو مات و موجەڕڕەد بێ!
بە سوورەت: جەلوەتی، غەرقی عەلایق هەروەکوو خەڵقی
بە مەعنا: خەلوەتی، مەستی موناجات و موجەڕڕەد بێ!
ئەگەر عالەم ببێتە خەلعەتی تەشریفی سەرتاپای،
وجوودی بێوجوودی بێ موباهات و موجەڕڕەد بێ!
بە زاهیر تاوسی ڕەنگین، سیفاتی تِهْ عَلی التّاهی
بە باتین قومری و خاکستەری زات و موجەڕڕەد بێ!
ئەگەر تەکیە، ئەگەر شێخە، هەموو داوی عەلایق بوون
بڵا نالی بچێ مەستی خەرابات و موجەڕڕەد بێ!
[1]