نووسین: #نالی#
ئەم هۆنراوەیە لەلایەن، هونەرمەندی گۆرانیبێژ #حەمید بانەیی#یەوە، کراوە بە گۆرانی.
$گەر بێیە دەرێ سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا$
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی ناسناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
گەر بێیە دەرێ، سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەر نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا
لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە عەمدەن
با خوستی بڕی، خستی، کە مستێکی لە دەمدا
دڵ موزمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا
حەیران و پەرێشانە وەکوو قەترە لە یەمدا
نالی مەسەلی حاڵی لە ئەشکەنجەیی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکوو نالە لە قەڵەمدا
[1]