ناو: ڕێبوار
ناوی باوک: حەمەتۆفیق
$ژیاننامە$
ڕێبوار حەمە تۆفیق محەممەد (لەدایکبووی 1ی تەمموزی 1974-1973 لە شاری #سلێمانی#) مامۆستا، پارێزەر، نووسەر، زمانزان، ڕۆژنامەنووسی کوردە بەشداری چەند بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کردووە بۆ تاوێتوێکردن لە بابەتە ئەدەبیی و مێژوویەکان، ڕێبوار لە ساڵی 1981 خراوەتە خوێندنی سەرەتایی لە #هەڵەبجە#ی شەهیدان لە قوتابخانەی (باڵانبۆ) دواتریش لە ساڵی 1987 چووەتە قوتابخانەی ناوەندی ئازادی کوڕان، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی لەوێ چووەتە ئامادەیی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی و لەوێ دەستی بەخوێندن کردووە لە ساڵی 1996 لە سلێمانی لە زانکۆی کۆلێژی زمان دەخوێنێت و لە 1999 تەواوی دەکات بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنێت لە بوارەکەی، پاش ئەوەی زانکۆ تەواو ئەکات، وەک مامۆستا لە گوندی قاشان سەربە قەزای ماوەت لە ناوچەی #شارباژێر# دەست بە کاری مامۆستایی دەکات، هەرچۆنێک بێت مامۆستا ڕێبوار نزکەی دوو ساڵ لە مەکتەبی بیر و هۆشیاری کاری کردووە لە گۆڤاری نۆڤین نووسین وەرگێرانی لە مەکتەبە بڵاو کردۆتەوە بەبەکارهێنانی شارەزایەکەی لە زمانەوانی.
لە 2008 لە پەیمانگای کورد دەست بە کاری کەلەپوری دەکات تا ساڵی 2017 پاشان لەم دەزگایەدا وەک شارەزای لە پێداچوونەوەی زمانەوانی و لێکۆلینەوەی لە بەشەکەی کارەکانی کردووە و فەرهەنگی ئامادەکردووە.[1]