پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
10-07-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 522,168
وێنە 105,695
پەرتووک PDF 19,680
فایلی پەیوەندیدار 98,573
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
ڕۆژی جیهانی ژنان و مافەکانی ژن
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژی جیهانی ژنان و مافەکانی ژن

ڕۆژی جیهانی ژنان و مافەکانی ژن
ڕۆژی جیهانی ژنان و مافەکانی ژن
#ڕۆزا حەمە ساڵح#

یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان لەم سەردەمەدا و لە زۆر لە وڵاتان، گرنگی و پیرۆزی خۆی هەیە، لەو ڕۆژەدا ژنان دەتوانن ئازایانە بێنە مەیدان و بەربەستەکان تێکبشکێنن و ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن و زەمینە بۆ هۆشیاربونەوە یان بەرجەستە بکەن لەمەڕ داواکردن و بەدەستهێنانی مافەکانیان، گرینگی ئەم بۆنەیە لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ پیرۆزکردنی تێکۆشانەکانی ژنان و تواناسازی و چنینەوەی دەستکەوتەکانیان و مسۆگەرکردنی مافی یەکسانی جێندەرییە، هەر بۆیە ڕێکخراوەکانی جیهانی وەک یونسکۆ لەو وڵاتانەی کە یەکسانی جیندەری تێیدا بەدەستدێت، لە هەموو بوارەکاندا گرنگییەکی زۆر بە دەستکەوتەکانی ژنان دەدەن.

$ئەم ڕۆژە چۆن هاتەکایەوە$
لە 8ی مارسی ساڵی 1857 دا کۆمەڵێک لە ژنانی کرێکار و چالاکی کارگەی ڕستن و چنین لە شاری نیویۆرک بە دروشمی یەکسانی لە ماف و ئەرکدا و کەم کردنەوەی ماوەی کار هاتنە مەیدان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لە سایەی سیستەمی بۆرژوازیەوە ئاگریان تێبەردان و سوتێنران، ئەو چالاکیەیی ئەوان هەست و سۆزی هەموو ژنانی جیهانی هەژاند و ژنانی بە ئاگا هێنایەوە و دوا بە دوای ئەوە ژنان هۆشیاربوونەوە و چیتر بێدەنگ نەبوون لە ئاست ئەو چەوساندنەوە و بەکەم زانینی تواناکانیان و بایەخ نەدان بە مافەکانیان، ئیدی لەو کاتەوە ئەو ڕۆژە لەلایەن ژنانەوە بەرز ڕاگیرا.

دواتر لە 19ی مارسی ساڵی 1911 دا، ژنان لە چەند وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارک، کە بەهەزارەها ژن دەبوون، ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە خۆپیشاندان، لەئەنجامدا هێزەکانی پۆلیس هێرش دەکەنە سەریان بە لێدان و دەستگیرکردن و توندوتیژی سەرکوتیان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان و بڵاوە پيکردنیان، پاش هەموو ئەو هەوڵ و کۆششکردنەی ژنان، لەساڵی 1913دا لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژن، 8ی مارس دەکرێتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ژنان.

هەروەها لە ساڵی 1945 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی واژوو دەکەن، کەتێیدا جەختیان لە سەر بنەمای یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان کردەوە، لەو کاتەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارە لە پەرەپێدانە ستراتیژی و ستانداردەکان و ئەو ئامانجانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون لە پێناو هەڵسانەوەی دۆخی ژنان لە تەواوی جیهاندا.
ژنانی جیهان بەردەوام لە تێکۆشاندا بوون بۆ وەگەڕخستنی هێز و توانای خۆیان و پاراستنی بەها مرۆییەکانی ناو کۆمەڵگا و خستنەڕوی ناسنامەی ڕەگەزی خۆیان، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریان داوە.
ئەو مافانەی کەژنان و کچانی جیهان بۆی تێدەکۆشان و خەباتیان بۆ دەکرد، بریتی بوون لە: یاسای پاراستنی کار بۆ ژنان، مافی دەنگدان و بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا، مافی یەکسانی لەکاردا بەوەی هەشت کاتژمێر کارکردن لەڕۆژێکدا بێت، مافی تەواو لە پاراستنی جەستەیی، سەربەخۆیی، نەهێشتنی توندوتیژی لە بەرامبەریان، بەڕێوەبردنی کاروبار لە پلە و پایە گشتییەکاندا، بەستنی گرێبەستە یاساییەکان، مافی یەکسانی و خاوەنداريتی لەهەموو بوارەکاندا.
ئێستا لەزۆر وڵاتانی جیهاندا و بەتایبەتی وڵاتە پێشکەوتوەکان زۆری ئەو مافانە بۆ ژن بەدەستهاتووە و بە یاسا کراون، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هێشتا توندوتیژی بەرامبەر ژنان بنبڕکرابێت، ساڵانە ئامارەکان ئەوە دەسەلمێنێت کە تاڕادەیەکی زۆر مافەکانیان پێشێل دەکرێت.
لەگەڵ هەموو ئاستەنگەکانیشدا ژنانی جیهان هێشتا هەر لەهەوڵ و کۆششدان و جەخت لەسەر ماف و ئەرکەکانیان دەکەنەوە و گۆڕەپانی تێکۆشانیان فەرامۆش نەکردووە، بە پێچەوانەوە لەناو کۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا بەگشتی و کۆمەڵگای خۆشمان بەتایبەتی زۆر بەهەڵە لەم ڕۆژە تێگەیشتوون، بەجۆرێک لەم بۆنەیە دەڕوانرێت و تەنانەت دەتوانم بڵێم کە بۆتە باوو ساڵانە هەمان شت دەبیندرێت، وا دەزانن ئەو ڕۆژە بۆ ئەوە دیاریکراوە کە بەباڵای جەستەی ژنان و لێهاتووییان لەکاری چێشتلینان یان تواناکانیان لەبەخێوکردنی منداڵ و بەڕێوەبردنی کاروباری ناوماڵدا بێت، هەتا وەکو بە ژنێکی باش و دایک و خۆشکێکی نموونەیی و دڵسۆز وەسف بکرێن، دیارە ڕێزگرتن لەو ژنانە و شانازی کردن پێیانەوە لە چوارچێوە ی خێزاندا، ئەمە جێگای خۆشحاڵییە، بەڵام نەک لەبەر ژن بوونیان و نەک لە ژێر ئەو ڕوانینە پیاو سالاریانە بێت بۆ ژنێتیان وەک ڕەگەزی مێینە و لەڕوانگەی بەکەم تەماشاکردنیانەوە بێت.
ژنانی ناو کۆمەڵگای ئێمە لەزۆر لەمافەکانیان بێبەشکراون و هەمیشە وەک پلە دوو هەژمار دەکرێن، بەگشتی ژنی کورد لەناو خێزانی خۆیدا و لەکاروباری دەرەوەشدا وەک ژنێکی سەربە خۆ و ئازاد دەرناکەون، هەمیشە پیاو لەو ڕوانەوە باڵا دەستتر دەبینرێت، ڕۆژانە توندوتیژی بەرامبەر ژن دەبینین، ژن دەکوژرێن، ژن خۆی دەسوتێنێت و ئەوە تا لە ئێستادا حاڵەتی سوتاندنی ژن دەبینین، ژنان لەکاتی کارکردن لەفرۆشگاکاندا مافیان پێشێل دەکرێت و پارەیەکی کەمیان لەبری کارێکی زۆر پێدەدرێت و گێجەڵی سێکسییان پێدەکرێت و ناو ناتۆرە ی خراپیان بەدوا دەخرێت، هەروەها زۆر جار ژنان ئەگەر جوان و لەش و لارێکی سەرنج ڕاکێشیان نەبێت ئەوا هەرکاریشیان پێنادرێت، دەتوانم بڵێم ئەمە بۆتە دیاردەیەکی زۆر مەترسیدار و ڕاستەوخۆ هەموو مافێکیان پێشێل دەکرێت و داهاتوویەکی زۆر ترسناک و تاریکتر چاوەڕوانیان دەکات.
جا ئەگەر بێت و دۆخی ژنان بەم شێوەیە بمێنێتەوە و ژنانیش ئاوا پەرش و بڵاو بن و هەریەکە و زمانحاڵی حزب و ڕیکخراوێک بێت و لەپێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیاندا کارەکانیان بکەن، ئەوا مەترسی گەورەتر ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە و قەبارەی توندوتیژیەکانیش چەندین قات بەرزتر دەبێتەوە.

لەکۆتاییدا داوا لە ژنان دەکەم کە لەناو ڕێکخراوێکی سەرتاسەری بێلایەندا خۆیان ڕێکبخەن و بێنە مەیدان و فشاری جدی بخەنە سەر دەسەڵات و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە و کار بۆ لابردنی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانە بکەن کە لە بەرژەوەندی ژناندا نیین، ژنان لەهەر شوێنێکدا هەبن، ئەگەر بێت و هاودەنگبن و بە یەکگرتویی هاتنە گۆڕەپانەوە و پاڵپشتی یەکتربن، ئەو کات خۆی لە خۆیدا زەمینەی وەرچەرخان دێتە ئاراوە، دۆخێکی وەهاش دەخوڵقينێ کەچیتر دەسەڵاتداران و هیچ خاوەن کار و سەرمایەدارێکیش ناتوانێ بۆ مەرامە پیسەکانیان ئاڕاستەیان بکەن و بەکاریان بهێنن و لەدۆخێکی چەق بەستویدا بە پەراوێز خراوی بیانهێڵنەوە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,028 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 08-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,028 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
10-07-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 522,168
وێنە 105,695
پەرتووک PDF 19,680
فایلی پەیوەندیدار 98,573
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - پەندە هۆنراوە ژیاننامە - جۆری کەس - تیرۆرکراو ژیاننامە - پارت / لایەن - حزبی شیوعی عێڕاق ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.891 چرکە!