تەونێ کەوتە دار، ئاخری دێتە خوار
تەون و تەونکاری، کارگەی دروستکردنی مافور وبەڕەیە، تەونێک کە بۆ مافور و بەڕە ئامادەکراوە، بەر لەوەی بخرێتە ناو کارخانە زۆری ویستووە، کاتێک دەخرێتە سەر دار و کارگەی تەون واتە دەست بەدروستکردنی مافورەکە کرا، ئیتر زۆری نامێنێت و زوو تەواو دەبێت، ئەوە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم و بۆ هاندن و دەستوبردکردنی کارێک و ورە بەخشین بەکارکەران دەوترێت: تەونێ کەوتە دار، ئاخری دێتە خوار.[1]